رێگای كه‌مپی كه‌به‌رتوو، پڕ له تاسه و چاڵه، له‌گه‌ڵ هه‌ر بارانێكدا ده‌بێته قوڕاوێكی خه‌ست و به ئه‌سته‌م خه‌ڵك ده‌توانن پێیدا تێپه‌ڕن.
ئه‌و رێگایه‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌ردوو كه‌مپی كه‌به‌رتووی یه‌ك و دوو له پارێزگای دهۆك، له شه‌قامی سه‌ره‌كی و قیره‌وه ته‌نیا 10 خولهك دووره به ئۆتۆمبێل، به‌ڵام خراپی رێگاكه وایكردووه به 30 خولهك بیبڕی.
"رێگاكه ئه‌وه‌نده خراپه، خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه و ناچنه ده‌ره‌وه، چونكه ده‌یان تاسه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه و هه‌موویشی قوڕاوه" به‌وته‌ی ره‌شۆ جه‌لال.
ره‌شۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ته و رۆژانه له‌و رێگایه‌دا هاتوچۆ ده‌كات، بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌وه بۆ ناوشاری دهۆك، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
"رۆژانه 10 تا 15 جار به‌و رێگایه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ین، بۆیه مانگانه زیاتر له 100 هه‌زار دینار ده‌ده‌ینه فیته‌ر، چونكه ئۆتۆمبێله‌كانمان وێران بون".
ره‌شۆ ئه‌وه‌شی بۆ (كه‌ركوك ناو) باسكرد "هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕی دوگیانی یان نه‌خۆشی تر تا ده‌گاته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دهۆك 40 خوله‌كی پێویسته، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر رێگاكه خراپ نه‌بێت، ته‌نیا 15 خوله‌كی به‌سه".
رێگاكه گڵ و زۆر باریكه، له چه‌ند شوێنێكدا به‌شێكی رێگاكه داڕوخاوه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه، هیچ روناككهرهوهیهك و نیشانه‌ی هاتوچۆیشی تێدانییه.
هه‌ردوو كه‌مپی كهبهرتووو له دهۆك، ئاواره‌كانی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری تێدایه، كه ده‌گه‌نه نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س.
سالم سه‌عید، لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی له بۆردی كاروباری مرۆیی سه‌ر به ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك -سه‌رپه‌رشتی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوری نێوان ئه‌و دو كه‌مپه بۆ شه‌قامی گشتی شاری دهۆك هه‌شت كیلۆمه‌تر و نیوه، راسته رێگاكه ناخۆشه، به‌ڵام تائێستا هیچ رێكخراو و لایه‌نێك ئاماده‌یی نیشاننه‌داوه رێگاكه نۆژه‌نبكاته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌عید نوسراویان ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك رێكخراو كردووه تا له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌دا هاوكاربن، به‌ڵام به‌هۆی زۆری تێچوی پرۆژه‌كه‌وه، هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
ئاواره‌كانی كه‌مپ، جگه له خراپی رێگه‌وبان، به ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ی تره‌وه ده‌ناڵێنن، به تایبه‌ت له كاتی سه‌رمادا، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانێكی ئاسایی و كه‌می سوته‌مه‌نییه‌وه.
دوای چه‌ند ساڵێك له كۆتایی داعش، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواره‌ن و به‌هۆی وێرانه‌یی زێدی خۆیانه‌وه، ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نین.
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه كه سه‌دا 30ی له ئێزیدی پێكهاتون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم.