ئۆتۆمبێلی بێ ژماره وجامڕهش، له شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قیندا تادێت زیاتر ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ لێپێچنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، به‌راورد به ساڵانی رابردودا، ژماره‌یه‌كی زیاتر له ئۆتۆمبێل به‌بێ ژماره یان جامڕه‌ش، به ئاشكرا به نێو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی خانه‌قیندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
سه‌روه‌ر عه‌لی، چالاكوانی مه‌ده‌نی له خانه‌قین باسی له نیگه‌رانی خه‌ڵك كرد و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داواکارین ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و جامڕەش لە خانەقیندا نەمێنێت".
ئه‌وه‌ی بۆته جێی دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك له زیادبونی ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره، مه‌ترسی روداوی ئه‌منی و كرده‌وه‌ی توندوتیژییه، كه چه‌ندین مانگهله خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری چڕبونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌روه‌ر پۆلیسی هاتوچۆی دیاله ژماره‌یه‌ك زۆر كه‌م له خانه‌قینن و واده‌رده‌كه‌وێت توانای كۆنتڕۆڵی شاره‌كه‌یان نه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی بینیویانه سزا به‌سه‌ر پێشێلكاراندا ناسه‌پێنرێت، بۆیه پێشنیاریكرد وه‌ك جاران ده‌سه‌ڵاتی به پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمیش بدرێته‌وه.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له جارێك هه‌وڵیدا لێدوانی پۆلیسی هاتوچۆله خانه‌قین وه‌ربگرێت، كه سه‌ر به ئیداره‌ی دیاله‌ن و له چه‌ند كه‌سێك پێكهاتون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بون.
به‌هۆی نەبونی دەسەڵاتی لێپیچینەوەوه ناتوانین رێگری بكەین
به‌پێی به‌دواداچونی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌یان پێیه، به‌شێكیان زۆریان چه‌كدار و له‌هێزه سه‌ربازییه جیاوازه‌كانی عیراقن.
رائید حەیدەر وەلا، بەڕێوبەری بەشی هاتوچۆی خانەقین سەر بە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بە (كەركوك ناو)ی وت "ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و جامڕەش زیادیكردووه، ئه‌وه‌ش به‌شێكی لاوازی دەسەڵاتی پۆلیسی هاتوچۆی سه‌ر به هه‌رێم و هه‌روه‌ها پۆلیسی هاتۆچۆی سەر بە عیراقه".
ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نێویاندا پۆلیسی هاتوچۆ، له قه‌زای خانه‌قین هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌ماوه، ئەوەش دەرئەنجامی بڕیار و رێنماییەكانی حكومەتی فیدراڵی و ئیدارەی پارێزگای دیالە، لەدوای سازکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەلایەن هەرێمەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧دا.
"پێشتر ئۆتۆمبێلی بێ ژماره وجامڕهش كه‌مبون، زیادبونیشی ده‌بێته جێی مه‌ترسی كردەوە تیرۆریستی و تاوانكارییه‌كان، چونكە یەكێكە لە هۆكانی ئەنجامدانی تاوان".
رائید حه‌یده‌ر وتی "ئێمه به‌هۆی نەبونی دەسەڵاتی لێپیچینەوەوه ناتوانین رێگری بكەین".
قه‌زای خانه‌قین باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان، له دوای 2003ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.