له كه‌مپێكی پارێزگای كه‌ركوك، منداڵێكی ئاواره گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌رماوه.
هه‌ردوو روداوه‌كه له كه‌مپی له‌یلانی یه‌ك بووه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌ی رووی له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تر كردووه، به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار سیلیزی دابه‌زیووه.
ئیبراهیم خه‌لیل، باپیری ئه‌و منداڵه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌یانی چوارشه‌ممه 12ی شوبات كوڕهزاكهمان برده نه‌خۆشخانه و وتیان به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌وته‌ی ئیبراهیم كوڕه‌زاكه‌ی شه‌وی پێشتر تای به‌رز بووه، بۆیه بردویانه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌مپه‌كه و شروبێكی پێدراوه، دواتر له كاتژمێر دوای یه‌كی شه‌ودا گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تا به‌یانی نهیانبردۆته نه‌خۆشخانه.
كوڕه‌كه‌ی ئیبراهیم، جگه له‌و منداڵه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، باوكی دوو كوڕ و سێ كچه، ئه‌وان خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌باسی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌ن و ساڵانێكه له كه‌مپی ئاواره‌كاندا له‌ناحیه‌ی له‌یلان نیشته‌جێن.
له هه‌مان كه‌مپ، شه‌وی چوارشه‌ممه (12ی شوبات) منداڵێكی تر به‌هۆی سه‌رماوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئەحمەد عوبێدی، هاوڵاتی نیشته‌جێی كه‌مپی له‌یلان یه‌ك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەهۆی سەرماوه منداڵێکی تەمەن خوار یەک ساڵ بە ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری کەرکوک کرا".
به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمییانه‌ی به (كه‌ركوك ناو) دراون، دانیشتوانی كه‌مپی له‌یلان یه‌ك، گه‌یشتۆته زیاتر له هه‌زار و 500 خێزان.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له پارێزگاكانی عیراق كردووه، له چه‌ند شارێك به‌فر ده‌بارێت و به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی چاوه‌ڕوانده‌كرێت، تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاریگه‌رییه‌كانی بمێنێته‌وه.