عەلی شەعبو، بەڕێوه‌بەری کەمپی سەردەشت لە چیای شنگال، گەیشتنی هاوكاریی بەپەلەی بۆ كەمپی ئاوارەكان راگەیاند، دوای ئەوەی لەڕێی (كەركوك ناو) و چەند میدیایەكی ترەوە داوای هاوكاریی بەپەلەیان كرد.
بەرەبەیانی پێنجشەممەی رابردوو 12ی شوبات، بەهۆی بارینی زیاتر له 15سم به‌فر لە چیای شنگال، عەلی شەعبو لەڕێی (كەركوك ناو)ەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای هاوكاریی بە پەلەی كرد و وتی "به‌شێکی زۆری خێوه‌ته‌کان کۆنن و دڕاون، بۆیه خه‌ڵک به‌رگه‌ی ئه‌و به‌فره زۆره ناگرن و ئه‌گه‌ر فریانه‌که‌ون، روداوی ناخۆش و گەورە رودەدات".
بەهۆیەوە ئەمڕۆ شەممە 15ی شوبات، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی نەینەواوە وەڵامی بانگەوازی كەمپەكەی دایەوە و هەندێك هاوكاریی بەپەلەیان پێگەیاندن.
عەلی شەعبو، وتی "خۆراكی وشكە و پێداویستی تری بەپەلە گەیشتە كەمپەكە و بەسەر خێزانەكاندا دابەشمان كرد".
وتیشی "هاوكارییەكە بەشی دوو هەزار و 300 خێزانی كرد، ئەمە تەنیا هاوکارییەکی بەپەلەیە و لە چەند رۆژی داهاتودا پێداویستی تر دەگاتە كەمپەكە".
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ئێزیدی، له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌کانی داعش رویانکرده چیای قه‌زای شنگال (120کم خۆرئاوای نه‌ینه‌وا) و هێشتا سه‌دان خێزان له دوو که‌مپی ئه‌و سنوره‌دا ماون؛ که‌مپی چیای شنگال زیاتر له دوو هه‌زار و که‌مپی سه‌رده‌شت زیاتر له هه‌زار خێزانی تێدایه.
عەلی شەعبو وتی "سوپاسی کۆمەڵێک دەزگای میدیایی دەكەین لەوانەش (كەركوك ناو) كە دەنگی ئێمەی گەیاند".