هێزه ئه‌منییه‌كانی دیاله، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆ جاری دووه‌م ده‌ستگیرده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به چه‌ند تۆمه‌تێكی جیاواز.
به‌پێی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو)، هێزێكی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له دیاله، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 16ی شوبات، به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ چونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و یه‌عقوب یوسف لهێبی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی ناوبراو كراونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به "گه‌نده‌ڵی و روخاندنی خانوی خه‌ڵكه‌وه" هه‌یه.
خه‌لیل خوداد، لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له جه‌له‌ولا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتژمێر 9ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه یه‌عقوب یوسف عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه به‌بڕیاری به‌غدا و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی دیاله‌ی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا".
یه‌عقوب لهێبی له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له‌ژێر ده‌ستی داعش و له ساڵی 2015دا، له‌لایه‌ن یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه.
"ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه لە بەندیخانەی بەعقوبەیە و ئاگادارین دەبێت رەوانەی بەغدادیش ده‌كرێت بۆ بۆ لێكۆڵینەوە" به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی.
هیچ یه‌كێك لەو تۆمەتانە دەدرێنە پاڵی ڕاست نییە
میدیا عیراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بڵاوكردۆته‌وه.
خه‌لیل خوداد پێیوایه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕوی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه كراونه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه، "چەندینجار بەتۆمەتی هەڵبەستراو دەستگیركراوه.. هیچ یه‌كێك لەو تۆمەتانە دەدرێنە پاڵی ڕاست نییە و تەنها ده‌یانه‌وێـت له‌و پۆسته دەریبكەن".
هۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك به مافی خۆیانی ده‌زانن پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له یه‌كێتی وه‌ربگرنه‌وه و كاندیدی خۆیان دابنێن.
پێشتر و له ئایاری 2018دا یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له روخاندنی خانوه‌كانی گه‌ڕه‌كی ته‌جنید و زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ربوو، تا دوای سێ مانگ ئازادكرا.
لهێبی ئه‌وكات به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌روی كراونه‌ته‌وه دروستكراوبون بۆیه "بە بڕیاری دادگای تاوانەكان و دادگای تێهەڵچونەوەی پارێزگای دیالە ئازادكرام و سەرجەم تۆمەتەكانم له‌سه‌ر نه‌ما و بێ‌تاوان ده‌رچوم".
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا؛ سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قینه له‌پارێزگای دیاله و ناوچه‌ی جێناكۆكه به‌پێی ده‌ستوری عیراق، دانیشتوانه‌كه‌ی له عه‌ره‌ب، كورد و توركمان پێكهاتون.
جه‌له‌ولا له ناوه‌ڕاستی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و لەكۆتایی هەمان ساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان كردەوەو هەر ئەوانیش دۆسیەی ئەمنی ناحییەكەیان گرتەئەستۆ، تا له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه وه‌رگیرایه‌وه.