خوێندكار و مامۆستایانی ئاماده‌یی كوردستان له كه‌ركوك، كاره‌كانی دروستكردنی خوێندنگهیهكیان راگرت، به‌هۆی به‌كارهێنانی گۆڕه‌پانی ئاماده‌ییه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی شوبات، خوێندكاران و مامۆستایانی ئاماده‌یی كوردستان ناڕه‌زییان ئه‌نجامدا دژی دروستكردنی خوێندنگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكه‌وه، به‌هۆیه‌وه كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا وه‌ستا.
سه‌ربه‌ست عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە بە هەموو شێوەیەك رێگری لێدەكەین، چونكه ته‌واوی قوتابخانەكە دەبێـت بە بینا بە بێ ئەوەی گۆرەپانی هەبێت".
ئه‌و ئاماده‌ییه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوك، دوو ده‌وامی تێدایه، خوێندنگه‌ی كورستان و قازای محه‌مه‌د، بڕیار بووه خوێندنگه نوێیه‌كه له نێو گۆڕه‌پانی باڵه‌خانه‌ی ئامادهییهكهدا دروستبكرێت.
"به‌ڵێنده‌ری پرۆژه‌كه وتی ده‌وامی یه‌كێك له دوو خوێندنگه‌كه ده‌چێته نێو بینا نوێیه‌كه به‌ڵام ره‌تمانكرده‌وه و وتمان پێویستمان به بینا نییه".
به‌وته‌ی مامۆستا سه‌ربه‌ست دوای ناڕه‌زاییه‌كه كاركردن له پرۆژه‌كه‌دا راگیراوه.
ئاماده‌یی كوردستان له 1972دا به‌هه‌مان ناوه‌وه كراوه‌ته‌وه، له 1978دا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ عەبدولمەلیك بن مەڕوان دواتر بۆ "قائید سەددام" و پاشان له 2003دا كراوه‌ته به ئاماده‌یی كوردستان.
گەیلان نهعمەت، خوێندكاری قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی كوردستانه و یه‌كێكه له ناڕازییه‌كان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌گه‌ر گۆڕه‌پانی خوێندنگهكهشمان بكرێت به بینا ئیتر شوێنی پشودان و وه‌رزشمان نامێنێت، ئه‌وكاته ئاماده‌ییه‌كه وه‌ك زیندانی لێدێت، بۆیه هیوادارین پێداچونه‌وه به‌و پرۆژه‌یه‌دا بكرێت".
دروستكردنی ئه‌و خوێندنگه‌یه له‌لایه‌ن به‌شی بیناسازی قوتابخانه‌كانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوكه.
نەبەز رۆستەم، لێپرسراوی راگەیاندنی خوێندنی كوردی لە په‌روه‌رده‌ی كەركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و بینا نوێیه، خوێندنگه‌یه‌كی 12 پۆلییه له‌نێو گۆڕه‌پانی ئاماده‌یی كوردستان دروستده‌كرێت، ئه‌وشه له‌به‌ر نه‌بونی زه‌وی له شوێنی تر، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئاماده‌ییه‌كه رازی بن ئه‌وان پرۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه".