هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، ده‌ستگیركردنی هاوڵاتییه‌ك راده‌گه‌یه‌نن به تۆمه‌تی خنكاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دواتر پارچه پارچه‌كردن و هه‌روه‌ها سوتاندنی له تهنورێكی گڵ‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، نمایشی چۆنیه‌تی روداوه‌كه‌ی كردووه.
رائید باسل مولی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له ته‌له‌عفه‌ر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تۆمه‌تبار (ی، س، ر) هه‌ستاوه به كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی (ف، ق)، له‌رێی خنكاندنیهوه، دواتر هه‌ردوو ده‌ست و قاچی به چه‌قۆیه‌كی گه‌وره (ساتور) لێكردۆته‌وه، پاشان له تهنورێكی گڵ‌دا سوتاندویه‌تی".
له دانپێدانانه‌كانی تری ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا هاتووه، "دوای سوتاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كاتێك جه‌سته‌كه بۆته خۆڵه‌مێش، كردویه‌تی نێو توالێته‌وه تا به یه‌كجاری ون بێت" به‌وته‌ی رائید باسل.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان ده‌ڵێت روداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی نوری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بووه، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس مێژوی روداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تشرینی دوه‌می 2019.
ئه‌و روداوه له نێو خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر نیگه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه و داوای سزادانی توندی تۆمه‌تباره‌كه ده‌كه‌ن.
هاوڕێیه‌كی تۆمه‌تباره‌كه، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵه‌كه‌دا توشی شۆك بووه، چونكه كه‌سێكی توندوتیژ نه‌بووه پێشتر، "راسته كێشه‌ی زۆر و به‌رده‌وامی خێزانییان هه‌بوو، .. به‌ڵام نه‌ك بگات به كوشتن به‌و شێوازه وه‌حشییه".
هاوڵاتی تری ته‌له‌عفه‌ر، كه ئاگاداری هه‌واڵی كوشتنه‌كه‌یه، داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی كرد دژی تۆمه‌تباره‌كه، سه‌ماح كازم به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێشتر تاوانێكی واترسناك له ته‌له‌عفه‌ر نه‌بووه و پێویسته له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر، به خوێندنگه و مزگه‌وت و كۆبونه‌وه عهشایهرییهكانهوه، هۆشیاری بڵاوبكرێته‌وه".
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعەمەزهەب پێكهاتون.