له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دوزخورماتوو، ده‌مامك نه‌ماوه و ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش دهستیاننهكهوتووه تا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی بكه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له رێگه‌كانی خۆپارێزی له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا.
ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و لایه‌نه حكومییه‌كانی تری دوزخورماتوو، دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوو دێت به كۆرۆنا، له نێویاندا چوار كه‌س له پارێزگای كه‌ركوكی دراوسێی سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌حمه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له نه‌خۆشخانه رێنمایی خۆپاراستنمان بەخەڵك دەدەین، بەڵام ئێستا دەمامكمان نەماوە و دەستیشماننەكەوتووە، له كاتێكدا خه‌ڵكی زۆر دێن و داوای ده‌كه‌ن".
به‌وته‌ی ناوبراو ده‌مامك جگه له خۆپارێزی بۆ كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ سودێكی نییه.
له قه‌زای دوزخورماتووی سه‌ڵاحه‌دین هیچ كه‌سێك به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
نه‌وزاد قادر، مامۆستا له دوزخورماتوو ده‌ڵێت له ژماره‌یه‌ك خوێندنگه‌ی قه‌زاكه‌دا سیمیناری هۆشیاری لەسەر ڤایرۆسی كورۆنا هه‌بووه، "ئه‌وه‌ی هه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خه‌ڵك ترسێندراوه ئه‌گه‌رنا به‌وشێوه‌یه نییه".
له خوێندنگه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دوزخورماتوو تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كراوه‌ته‌وه پشوو.
جومعە محه‌مه‌د، دوكانداره له دوزخورماتوو، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ كاڵا‌و جلوبەرگ و خواردنێك تائێستا نرخیان بەرز نەبۆتەوە، نەك هەر لای من، بگرە له هەموو بازاڕ و دوكانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌ن، بازاڕه‌ی وه‌ك جاران جمه‌ی دێت".
له رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌ستشۆردن، دوركه‌وتنه‌وه له كه‌سانی توشبوو، له‌گه‌ڵ نه‌چونه بۆ شوێنی قه‌ره‌باڵغ.
به‌ڵام مەلا هاوار، مامۆستای ئایینی له قەزای دوزخورماتوو وتی "مزگه‌وت جمه‌ی دێت له خه‌ڵك و زیاتر له جاران هاوڵاتیان كۆده‌بنه‌وه، بۆ نزا و نوێژی جەماعی و هەینی، چونكە خەڵك لەكاتی بەڵاو ناخۆشیدا دێت بۆ مزگه‌وت و نزا ده‌كات".
له چه‌ند رۆژی رابردودا، حكومه‌تی عیراق له ته‌واوی ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێكاری گرته‌به‌ر بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانی قه‌ده‌غه كرد، دوای تۆماركردنی چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوو به‌و ڤایرۆسه له شاری قوم-ی ئێران.