هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك بۆ توركیا، له مانگی رابردودا زیادیكردووه و رۆژانه 61 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه، كه هه‌ر به‌رمیلێكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 51 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ شوباتی 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 98 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی زیاتر له پێنج ملیار و 52 ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یه‌ك ملیۆن و 765 هه‌زار و 32 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 61 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له كانونی دووه‌می 2020دا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یه‌ك ملیۆن و 114 هه‌زار و 35 به‌رمیل هه‌نارده كرابوو، كه رۆژانه ده‌یكرده 36 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه، له شوباتی ئه‌مساڵدا 288 هه‌زار و 831 به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌رێی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنێكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
نه‌وتی خاوی عیراق له شوباتدا هه‌ر به‌رمیلێكی به 51.374 دۆلار فرۆشراوه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.