فه‌رمانده‌یی پۆلیسی دوزخورماتوو، ده‌ستگیركردنی چه‌ند گروپێكی تاوانكاریی راده‌گه‌یه‌نن، كه له گه‌ڕه‌ك و ناوبازاڕ و به‌رده‌م بانكه‌كاندا دزییان له هاوڵاتیان كردووه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر باندێك به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركران، كه له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه پێكهاتون.
عه‌مید حسێن عه‌لی ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای سكاڵای خه‌ڵك له‌سه‌ر دزینی پاره و ئاڵتون، كه‌وتینه لێكۆڵینه‌وه و له‌رێی كامێراكانی چاودێریی و بهدواداچونهكانهوه، گه‌یشتن به گروپه‌كان و توانیمان دهستگیریانبكهین".
ئه‌و گروپانه‌ی تۆمه‌تبارن به دزی زیاتر له 10 كه‌سن، له نێویاندا ژن و مێردمنداڵ، هه‌موویان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای دوزخورماتوو بون.
"ئه‌و گروپانه خۆیان كردووه به سواڵكه‌ر (ده‌رۆزه‌كه‌ر) و دزییان له خه‌ڵك كردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا، دان به تاوانه‌كانیاندا ناوه" به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس.
55 وه‌ره‌قه‌یان لێبردوم و دزییان له چه‌ندین ماڵی تر كردووه
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له قه‌زای دوزخورماتوو دزی له چه‌ندین ماڵ و دوكانی هاوڵاتیان كراوه.
"چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر و به‌ر له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و گروپه من 55 وه‌ره‌قه (پێنج هه‌زار و 500 دۆلار)یان لێبردم، دوای تۆماركردنی سكاڵا زانیمان ئه‌و كه‌سانه كێ بون" عه‌لی محه‌مه‌د حسێن وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئه‌واندا چه‌ندین كه‌سی تر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه دزی لێكراوه، له بردنی پاره‌وه تا ئاڵتون و شمه‌كی تر، به‌بێ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ شتێكی دزراویان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئه‌و گروپانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ستگیركراون ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دوزخورماتوو ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، به گروپی جیا جیا بون، به‌شێكیان له نێو بازاڕ، گه‌ڕه‌ك و ته‌نانه‌ت به‌رده‌م بانكه‌كانیشدا دزییان له خه‌ڵك كردووه.
"به‌شێكیان له‌كاتی ده‌ستگیركردندا مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه".
به‌وته‌ی عه‌مید حسێن چه‌ندین گروپی تری دزی هه‌یه و له لێكۆڵینه‌وه‌دان تا ده‌ستگیربكرێن.
دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زای دوزخورماتوو، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆییه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقن.