ئاواره‌كانی سنوری نه‌ینه‌وا له دهۆك، ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان نین، به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕه‌وه، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێكی به زۆر ناردنه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره، دوای بڵابونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به زۆر ناردنه‌وه‌یان دێت بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، كاتێك حكومه‌تی عیراقی پلانێكی ئاشكراكرد بۆ داخستنی ته‌واوی كه‌مپه‌كان له‌مساڵدا.
"له‌م شوێنه‌ی تێیدا ده‌ژین، راسته كێشه‌مان هه‌یه به‌ڵام له روحی خۆمان ناترسین، ئیتر بۆ هه‌وڵبدرێت بگهڕێندرێینهوه، ئه‌گه‌ر له خه‌می ئێمه‌دان، با سه‌ره‌تا ناوچه‌كانمان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و سه‌قامگیری بێته‌دی" خدر سلو، ئاواره‌ی شنگال وای وت.
خدر كه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه له كه‌مپی خانكێی دهۆك نیشته‌جێیه، ده‌ڵێت وه‌ك هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به زێدی خۆی ده‌كات، به‌ڵام له ئێستادا نا، "چونكه شنگال ئاوه‌دان نییه و پڕه له ته‌قه‌مه‌نی، بۆیه دهریشمانبكهن له كه‌مپ هه‌ر ناگه‌ڕێینه‌وه".
ئه‌و مه‌ترسییه خدر له گه‌ڕانه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
ئه‌و وه‌زاره‌ته له ساڵی رابردودا پلانێكی راگه‌یاند بۆ داخستنی ته‌واوی كه‌مپه‌كان له 2020دا.
سه‌لیم سه‌عید، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له بۆردی كاروباری مرۆیی سه‌ر به ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك به ( كه‌ركوك ناو )ی وت "تائێستا هیچ بڕیارێكمان بۆ نه‌هاتووه بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان و ئه‌گه‌ر بڕیارێكی هاوشێوه‌ش هه‌بێت ئه‌وا زۆر قورسه جێبه‌جێبكرێت، چونكه ئاواره‌كان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ، له كۆی 184 كه‌مپی ئاواره، هێشتا 86 كه‌مپ له پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ی تێدا ده‌ژی.
"له‌بری گه‌ڕانه‌وه تائێستاش خه‌ڵك له شنگال و ناوچه‌كانی تره‌وه ئاواره‌ی دهۆك ده‌بنه‌وه، چونكه ناوچه‌كانیان ئاوه‌داننه‌كراونه‌ته‌وه و كێشه‌ی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری هه‌یه"، سه‌لیم سه‌عید وتیشی ئه‌وان كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ ئاواره‌كان هه‌ركه‌سێك به‌خواستی خۆی ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان، هێشتا زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌ن كه زۆرینه له پارێزگای نهینهواوهیه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم.
فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال به‌وه‌كاله‌ت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سنوره‌كه‌ی ئاواره‌ن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناوچه‌كه‌ی ئێمه ئارامه و دڵنیایی ده‌ده‌ینه ئاواره‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ژیانیان پارێزراو ده‌بێت".
به‌وته‌ی فه‌هد كێشه‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاری هه‌یه و كارده‌كه‌ن بۆ ئاوه‌دانی له شنگال تا هانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه بده‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه تا 2017، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌یكرده نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات.