دوایین حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركرا، به‌وه‌ش ئاماری هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشته 32 هاوڵاتی له ته‌واوی عیراقدا، ته‌نیا له ماوه‌ی 9 رۆژدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ی ئادار بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی شاری سلێمانی دوای نه‌خۆشكه‌وتن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیدا ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19یە.
به‌و توشبونی ئه‌و هاوڵاتییه ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شه‌ش كه‌س كه هه‌موویان له شاری سلێمانی نیشته‌جێن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، دوایین توشبوو هاوڵاتییه‌كی به ته‌مه‌نه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی كردووه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كونسڵگەری و نوێنەرایەتیەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کە دوێنێ سێشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سامان حسێن بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم پێشتر له ۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زیاتر له دوو هه‌زار و 400 كه‌س له 27 شوێنی جیاجیای شار و قه‌زا و ناحیه‌كان كەرەنتین كراون.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه له عیراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م توشبوی كۆرۆنا له عیراق، 25ی شوباتی رابردوو تۆماركرا، ئه‌ویش خێزانێكی چوار كه‌سی خه‌ڵكی كه‌ركوك بون كه بۆ 15 رۆژ له شاری قوم-ی ئێران مابونه‌وه.
پێشتریش حاڵه‌تێكی كۆرنا له نه‌جه‌ف هه‌بوو، كه گه‌نجێكی ئێرانی بوو، به‌ڵام گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیی.
ئێستا له پارێزگاكانی عیراق، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوڵاتیانی توشبوو به كۆرۆنا گه‌یشتۆته 32 حاڵه‌ت، كه له به‌غدا، سلێمانی، كه‌ركوك، نه‌جه‌ف، میسان، بابل، واست و كه‌ربه‌لا تۆماركراون.
به‌هۆی مه‌ترسی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیراوه، ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك كافتریا و چایخانه داخراون، جگه له داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به روی هاوڵاتیانی چه‌ندین وڵات‌دا له نێویاندا ئێران.
له سه‌ر ئاستی جیهان، توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته زیاتر له 93 هه‌زار كه‌س، كه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوانیش به‌و په‌تایه گه‌یشتۆته سه‌روو سێ هه‌زار و 198 كه‌س.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، سه‌ره‌تا و له كۆتاییه‌كانی 2019دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، دواتر گه‌یشته چه‌ندین وڵاتی جیهان له نێویاندا عیراق.