"دوكانێكی سەرتاشی بچوكم هەبوو، دەمویست فراوانتری بكەم، بەڵام لەبەر نەبونی پارە نەمدەتوانی هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا بكەم"، دیار مسکین خدر، دانیشتوی گوندی بۆزای لە ناحیەی ئەلقوش وایوت، لەوكاتەی بەشداریی پڕۆژەی کارئاسانی وەبەرهێنانی نەینەوای كرد، بەئامانجی سەرپێخستنی پڕۆژە بچوکەكەی.
ئەو پڕۆژەیە کە لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەڵەتی (USAID) پاڵپشتی دارایی دەكرێت، سێشەممە 3ی ئازار، لەناحیەی ئەلقوش وێركشۆپێكی رێكخست بۆ 35 خاوەنكاری ناوچەكە.
بەگشتی ئامانج لە پێدانی قەرزی بچوك، رەخساندنی دەرفەتی كاری زیاتر و پەرەپێدانی وەبەرهێنانە لەو پڕۆژە بچوكانەی خەڵكی ناوچەكە دەستیانپێكردووە؛ ئەوەش لەكاتێكدایە وەك بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش دەڵێت "گەورەترین كێشەی ناوچەكەمان بێكارییە".
دیار مسكین، بە (كەركوك ناو)ی وت "لەم وێرکشۆپەکەدا فێری ئەوە بوم كە چۆن بتوانم پڕۆژەیەكی بچوك فراوانتر بكەم و وەبەرهێنانی تیادا بكەم".
لەم وێرکشۆپەکەدا فێری ئەوە بوم كە چۆن بتوانم پڕۆژەیەكی بچوك فراوانتر بكەم و وەبەرهێنانی تیادا بكەم
دیار كە لە له‌کۆتایی وێرشۆپه‌كەدا فۆرمێكی بە مەبەستیوەرگرتنی قەرزێكی پێنج ملیۆن دیناری پڕكردەوە، وتی "پێشتر سه‌ردانی زۆر شوێنمان کردووه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز، بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی لە دوكانەكەمدا بكەم، بەڵام سودی نەبوو".
زیاتر وتی "دڵنیام ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆکارێکی به‌هێز بۆ زیاتر گه‌شه‌کردنی بواری بازرگانی له سنوری ناحییه‌ی ئه‌لقۆشدا".
پڕۆژەی کارئاسانی وەربەرهێنانی نەینەوا، لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەڵەتی (USAID) پاڵپشتی دارایی دەكرێت و وێركشۆپەكەیان لە ناحیەی ئەلقوش سەر بە قەزای تلكێف ئەنجامدا، كە دانیشتوانەكەی تێکەڵەیەکن لە كریستیان، ئێزیدی لەگەڵ موسوڵمان.
لارا یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی ئه‌لقۆش به (که‌رکوک ناو)ی وت "له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه ئەلقوش هیچ کێشه‌یه‌کی نییه، وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان ده‌توانن ده‌یان پڕۆژه‌ی گه‌وره له بواری گه‌شتیاریی و كشتوكاڵیدا جێبه‌جێبکه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو ئاسانکارییەكیان بۆ دەكەین... تاکه کێشه‌ی ناحیه‌ی ئه‌لقوش بێکارییە".
"دڵنیام ئه‌م پڕۆژه‌یه کۆمه‌ڵێک هه‌لی کاری باش بۆ گه‌نجان و خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌ڕه‌خسێنێت، كە زانكۆ و پەیمانگەیان تەواو كردووە و هیچ دەرفەتێكی كاریان نییە". لارا وایوت.
بەگشتی 35 كەس لە ژنان و پیاوان بەشدارییانكرد لەو وێركشۆپەدا کە زۆرینەیان پڕۆژەی بچوكیان هەیە و دەیانەوێت وەبەرهێنانی تیادا بكەن.
کارێز زۆزک، پسپۆڕ لەگەشەپێدانی كەرتی تایبەت، له رێکخراوی دی ئه‌ی ئای، كە هاوبەشێكی پڕۆژەكەن، وتی كە ئەوان لەڕوی ته‌کنیكییەوە یارمەتییان دەدەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی قەرزەكە و هەریەكە و بڕی پێنج ملیۆن دیناریان پێدەدەن بێ قازانج.
"ده‌بێت ئەو كەسەی قەرزەكە وەردەگرێت دانیشتوی ناوچەكانی جێناكۆك بێت لە عیراق و فەرمانبەرێكی حكومەت ببێتە كەفیلی"، كارێز وایوت.
"ئەگەر هەموو مەرجەكانی تیابێت قەرزەكەی پێدەدرێت كە بڕەكەی پێنج ملیۆنە".