له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 38 حاڵه‌ت، له نێویاندا گیانله‌ده‌ستدانی سێ هاوڵاتی.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، شه‌وی رابردوو 4ی ئادار دوو هاوڵاتی له به‌غدا گیانیانله‌ده‌ستدا، دوای ماوه‌یه‌ك له توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دكتۆر سه‌یف به‌در، وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت یه‌كێكیان له‌و هاوڵاتییانه‌ی گیانیله‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی 65 ساڵ بووه و چه‌ندین نه‌خۆشی تری درێژخایه‌نی هه‌بووه، هاوڵاتییه‌كه‌ی دیكه‌ش كێشه له به‌رگری له‌شیدا هه‌بووه.
له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 38 كه‌س، كه یه‌كێكیان گه‌نجێكی ئێرانی بووه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
توشبوانی كۆرۆنا ده‌كه‌ونه پارێزگاكانی به‌غدا، سلێمانی، كه‌ركوك، نه‌جه‌ف، دیاله، میسان، بابل، واست و كه‌ربه‌لا.
به‌پێی دوایین به‌یاننامه‌ی وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه شه‌وی چوارشه‌ممه 4ی ئادار بڵاویكرده‌وه، كۆی ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشتۆته هه‌شت كه‌س، كه هه‌مووی له شاری سلێمانی تۆماركراوه و یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكرده‌وه، ئه‌و هاوڵاتییه به ته‌مه‌نه‌ی له سلێمانی گیانیله‌ده‌ستداوه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌بووه و باری ته‌ندروستی تێكچوه، به‌ر له ده‌رچونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كۆچی دواییكردووه و هێشتا دڵنیانین به‌هۆی كۆرۆناوه بووه یان نا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتییه ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌ی سلێمانی ده‌كاته‌وه به كۆرۆنا و ئاشكرایكردووه، دوای پشکنین بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکە، دەرکەوتوو دوو ئەندامی هەمان خانەوادە هەڵگری هەمان ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ـن کە تەمانیان 31 ساڵ و 27 ساڵه.
له هه‌رێمی كوردستان به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر له دوو هه‌زار و 586 كه‌س لە کەرەنتینەکانن و تیمە تەندروستییەکان چاودێرییان دەکەن.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه له عیراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، دواتر گه‌یشته چه‌ندین وڵاتی جیهان له نێویاندا عیراق.
له سه‌ر ئاستی جیهان، توشبوانی گایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته زیاتر له 95 هه‌زار كه‌س، كه 53 هه‌زار و 689 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردوانیش به‌و په‌تایه گه‌یشتۆته سه‌روو سێ هه‌زار و 280 كه‌س.
به‌هۆی مه‌ترسی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگیراوه، ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك كافتریا و چایخانه داخراون، جگه له داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به روی هاوڵاتیانی چه‌ندین وڵات‌دا له نێویاندا ئێران.