ژماره‌یه‌ك له مزگه‌وت و حوسێنییه‌كانی كه‌ركوك، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ راده‌گرن و له هه‌ندێكیشاندا ته‌نیا وتاری هه‌ینی كه‌مده‌كرێته‌وه، به ئامانجی پاراستنی هاوڵاتیان له مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌و رێكاره‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه و سونه له كه‌ركوك، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، كه تائێستاش سێ كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
موحسن به‌تات، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م بڕیاریانداوه به راگرتنی نوێژی هه‌ینی و نوێژه‌كانی تری به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وت و ته‌واوی حوسێنییه‌كانی پارێزگاكه‌دا، له‌پێناو پاراستنی هاوڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئیداره‌ی كه‌ركوك له 10 رۆژی رابردودا چه‌ندین رێكاری تری گرتۆته‌به‌ر له نێویاندا راگرتنی خوێندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قفی سونی له كه‌ركوك، نوێژی هه‌ینی رانه‌گرتووه، به‌ڵام ماوه‌ی وتاری نوێژه‌كه‌ی كورتكردۆته‌وه بۆ كه‌متر له 10 خوله‌ك.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆرۆنا ده‌ترسن، له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆش ده‌توانن به‌شداری نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ن ژنان و منداڵان نه‌چنه مزگه‌وت، خه‌ڵكیش پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له كه‌ركوك پێنج حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وته‌ی لێپرسراوانی ته‌ندروستی باری ته‌ندروستییان جێگیره.
پێشتریش حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بە راگرتنی تەواوی رێوڕەسمە ئاینییەکان لە (مزگەوت، کڵێسا و پەرستگەکان) بە وتار و نوێژی هەینیشەوە، تا کاتێکی نادیار.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 38 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و سێ كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه.