له پارێزگاكانی كه‌ركوك و به‌غدا، چوار هاوڵاتی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له مانه‌وه و چاودێری ته‌ندروستی.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و ئیداره‌ی كه‌ركوك، شه‌وی هه‌ینی 6ی ئادار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، چاكبونه‌وه‌ی سێ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاند.
كه‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو رونیكرده‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له چاودێری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر، سێ هاوڵاتی له پشكنینه‌كانیاندا ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه.
به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌و سێ كه‌سه‌ی چاكبونه‌ته‌وه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه بهجێبهێڵن.
ئه‌و سێ كه‌سه له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بون، كه 25ی شوباتی رابردوو دوای گه‌ڕانه‌وه له شاری قوم_ی ئێران ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تائێستا له ته‌واوی پارێزگای كه‌ركوكدا، حه‌وت توشبوو به‌و ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون، كه دوای چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و سێ هاوڵاتییه، چوار كه‌سی دیكه له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدا ماونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی 19 هاوڵاتی دیكه دوای گه‌ڕانه‌وه له ئێران به گومانی كۆرۆنا خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی ئادار له شاری به‌غدا، نه‌خۆشخانه‌ی فوراتی گشتی چاكبونه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 42 ساڵ بوو.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 41 حاڵه‌تی توشبوو به كۆرۆنا تۆماركراوه، یه‌كێكیان ئێرانی بووه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، چوار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و سێ كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان له سلێمانی و دوانیان له به‌غدا بون.
لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان له عیراق، به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له دوایین كۆبونه‌وه‌دا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا به‌رده‌وامی به راگرتنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بدات تا 21ی ئادار.
له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی تری ئه‌و لیژنه‌یه‌دا، ته‌واوی شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك مۆڵ، سینه‌ما، كافتریا و چایخانه داده‌خرێن.
هه‌روه‌ها هۆشداریی دراوه‌ته ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییانه‌ی له ئێرانن تا 15ی ئادار بگه‌ڕێنه‌وه به پێچه‌وانه‌وه له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه رێگه به هیچ عیراقییه‌ك نادرێت بگه‌ڕێته‌وه له ده‌روازه‌كانه‌وه، ته‌نیا فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه‌ده‌بن.
بڕیارێكی تری ئه‌و لیژنه‌یه بۆ راگرتنی جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت له رێی ده‌وازه سنورییه وشكانییه‌وه له 8ی ئادار تا 15ی ئادار.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه له عیراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، دواتر گه‌یشته چه‌ندین وڵاتی جیهان له نێویاندا عیراق.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان له كۆی زیاتر له 100 هه‌زار هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه له جیهاندا تائێستا زیاتر له 56 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردنیش به‌وهۆیه‌وه تاگاته سێ هه‌زار و 500 كه‌س.