له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، 57 توشبوو به كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه تائێستا پێنج كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یاندا نه‌ماوه، چوار هاوڵاتیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، كه شه‌وی رابردوو 7ی ئادار بڵاویكرده‌وه، منداڵێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی چاكبۆته‌وه و نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه.
پێشتریش كه‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا چاكبونه‌وه‌ی سێ هاوڵاتی توشبوی كۆرۆنای راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له 25ی شوباتی رابردووه‌وه ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و خرانه ژێر چاودێرییه‌وه.
ئێستا له كه‌ركوك سێ حاڵه‌تی كۆرۆنا له ژێر چاودێرییدا ماونه‌ته‌وه.
جگه له‌و چوار نه‌خۆشه‌ی كه‌ركوك، كه چاكبونه‌ته‌وه، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش له به‌غدا توانی ڤایرۆسه‌كه تێپه‌ڕێنێت و نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵێت.
له دوو رۆژی رابردودا، چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێی توشبوو به كۆرۆنا تۆماركراون، له نێویاندا بۆ یه‌كه‌مجار دوو ئافره‌تی 33 ساڵ و 49 ساڵ له هه‌ولێر ده‌ركه‌وت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، كه یه‌كه‌میان دووگیانه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 57 حاڵه‌تی توشبوو به كۆرۆنا تۆماركراوه، كه ته‌نیا یه‌كێكیان ئێرانی بووه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وانیتر ده‌كه‌ونه به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، كه‌ربه‌لا، دیاله، میسان، بابل و واست.
لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان له عیراق، به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم، له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاریدا به‌رده‌وامی به راگرتنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بدات تا 21ی ئادار.
بڕیارێكی تری ئه‌و لیژنه‌یه بۆ راگرتنی جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییه له‌گه‌ڵ ئێران و كوێت له رێی ده‌وازه سنورییه وشكانییه‌وه له 8ی ئادار تا 15ی ئادار.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه له عیراق و ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له كۆتاییه‌كانی 2019دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، دواتر گه‌یشته چه‌ندین وڵاتی جیهان له نێویاندا عیراق.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان له كۆی زیاتر له 106 هه‌زار هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه له جیهاندا تائێستا زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و ژماره‌ی مردنیش به‌وهۆیه‌وه سێ هه‌زار و 600 كه‌سه.