ته‌نیا له ساڵی رابردوودا، نزیكه‌ی 51 هه‌زار هاوسه‌رگیری تۆماركراون له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، له به‌رامبه‌ردا زیاتر له شه‌ش هه‌زار جیابوونه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه كه به (كه‌ركوك ناو) دراوه، ساڵی 2019 له پارێزگای كه‌ركوك 14 هه‌زار و 802 هاوسه‌رگیری تۆماركراون له‌گه‌ڵ دوو هه‌زار و 155 جیابوونه‌وه.
له كانونی دوه‌می 2020یشدا له هه‌مان پارێزگا هه‌زار و 190 هاوسه‌رگیری و 99 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه.
له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ساڵی رابردوو 36 هه‌زار و 94 هاوسه‌رگیری هه‌بووه له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 125 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه، له كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا، دوو هه‌زار و 883 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و 169 جیابوونه‌وه تۆماركراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ساڵی 2019 له پارێزگای دیاله، 15 هه‌زار و 769 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 651 جیابوونه‌وه.
له كانونی دوه‌می 2020یشدا هه‌ر له دیاله، هه‌زار و 513 هاوسه‌رگیری و 364 جیابوونه‌وه تۆماركراون.
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ساڵی رابردوو ئاماری هاوسه‌رگیری گه‌یشتۆته 14 هه‌زار و 108 حاڵه‌ت، له به‌رامبه‌ردا هه‌زار و 692 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه، له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا هه‌زار و 404 هاوسه‌رگیری و 203 جیابونه‌وه تۆماركراون.