خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له داقوق، ته‌نیا له مانگێكدا سێ جار روبه‌ڕوی دزیكردن بۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی تائێستا هیچ تۆمه‌تبارێك به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، بۆ جاری سێیه‌م دز چۆته سه‌ر خوێندنگه‌ی ئامه‌دی سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، كه ئامێری كاره‌بایی و پێداویستییه‌كانی تری خوێندنگه‌یان بردووه.
رەزا ئەحهمهد رەزا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگه‌یه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له مانگێكدا سێ جار دزی له خوێندنگه‌كه‌مان كراوه و هه‌رجاره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل ده‌به‌ن، وه‌ك ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و كۆپیكردن له‌گه‌ڵ كتێب و پێداویستی تر".
ئه‌و خوێندنگه پاسه‌وانی نییه، به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی، تائێستا نازانن بۆ زیاد له جارێك روبه‌ڕوی دوی بونه‌ته‌وه، به‌ڵام سكاڵای یاساییان تۆماركردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لێكۆڵینه‌وه‌كان له روداوی دزیكردنه‌كه ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان".