پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی گروپێكی سێ كەسی راگەیاند، بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەكان.
ئەو گروپە چوارشەممە 11ی ئازار دەستگیركران، لە ناوچەی یەكی حوزەیران لە ناوەندی شاری كەركوك، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێكی پۆلیس.
هەروەها دەستگیراوە بەسەر تەنكەرێكی پڕ لە گاز و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری كیا، كە 12 بەرمیل نەوتی تێدابووە. لەگەڵ سێ خەزانی نەوت.
ئەو گروپە بەپێی ماددەی سێ لەیاسای بەقاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەكان روبەڕوی دادگا كراونەتەوە بۆ سزادانیان.
بەپێی ئەو ماددەیە، ئەگەر تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغببێتەوە زیندانی دەكرێن یان غەرامە دەكرێن بەپارە كە پێنج هێندەی ئەو بەرهەمە نەوتییانە دەبێت كە بردویانن. بۆ هەر كەسێك بەشداربوبێت یان هاوبەش بێت.