هەشت حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

كه‌ركوك، 2020، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ره‌نتینه‌ به‌ گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا فۆتۆ: راگه‌یاندنی ته‌ندروستی

كەركوك ناو

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەشت حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لە هەردوو شاری سلێمانیی و هەولێر راگەیاند.

وەزارەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادارا لە راگەیەنراوێكیدا جەختیكردەوە لەوەی "لە بەردەوامی پشکنینەکان، حەوت گومانلێکراوی دیکە بە توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا".

بەپێی وەزارەتی تەندروستی، شەش لەو حاڵەتانە خانەوادەی ئەو مامۆستا ئاینییەن كەلە هەفتەی رابردودا گیانیلەدەستدا و حاڵەتێكی تریشلە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێكی نوێی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند كە پزیشكێكی 45 ساڵە.

بەو پێیەش تائێستا لە هەرێمی كوردستان 27 حاڵەت تۆماركراون، یەكێكلە حاڵەتەكانی گیانیلەدەستداوە و یەكێكی تریش چاكبۆتەوە.

هەر ئەمڕۆ هەینی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لەكاتژمێر 11ی ئەمشەوەوە تاوەكو 28ی ئادار.

لەگەڵ داخستنی تەواوی چێشتخانە و کافتریاکان و راگرتنی تەواوی ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "پێداویستییە سەرەکییەکانی بەکاربردن دابینکراون و بڕیارەکان کاریگەرییان نابێت لەسەر جموجۆڵی بازرگانی".

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT