دوای نزیكەی ساڵێك لە راگرتنی كارەكانیان، جارێكی تر دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییەكانی بۆ شنگال دەستپێكردەوە و ئۆفیسی نوێ لەو قەزایە دەكاتەوە.
دیان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئوفیسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له شنگال به (که‌رکوک ناو)ی وت "ماوه‌یه‌ک لەمەوبەر قایمقامی قه‌زای شنگال (مەحما خەلیل كە لە دهۆكەوە ئیدارەی شنگال دەدات)، له‌سه‌ر داوای خه‌ڵکی ناوچه‌که نوسراوێکی ئاراستەی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد تا رێگریی نەكرێت لەگەیاندنی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ شنگال، خۆشبەختانە پارێزگاریش رەزامەندی خۆی نیشاندا و دەزگا ئەمنییەكانی قەزاكەی لە كاركردنی دەزگاكەمان ئاگاداركردەوە".
دیان وتیشی "له‌مه‌ودوا لەسه‌ر راسپارده‌ی پارێزگار ده‌توانین هاوکارییەكانمان بگه‌یەنینه ئاواره‌کانی شنگال".
له‌مه‌ودوا لەسه‌ر راسپارده‌ی پارێزگار ده‌توانین هاوکارییەكانمان بگه‌یەنینه ئاواره‌کانی شنگال
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی لە كۆتایی نیسانی 2019، هاوكارییه مرۆییه‌كانی بۆ شنگال راگرت، ئەوەش به‌پاساوی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، له كاتێكدا هێزه‌كانی یه‌به‌شه هەر ئەوكات رەتیانكردەوە هیچ رێگرییه‌ك كرابێت.
دیان وتی "له 28ی نیسانی ساڵی رابردوو کۆمه‌ڵێک هاوکاریمان گه‌یانده ئاواره‌کانی چیای شنگال، بەڵام له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان ژمارەیەك چه‌کدار رایانگرتین و ده‌ستگیریانكردین، که سه‌ر بە هێزه‌کانی په‌که‌که بون، لاپ‌تۆپ و مۆبایلیان لێوەرگرتینو دوای لێكۆڵینەوە پێیانوتین ئێو ەسەر بە پارتین و قبوڵناكەین هاوكاریی بگەیەننە شنگال و ئازادین كردین".
لەوكاتەوە رێكخراوەكە هیچ هاوكارییەكی نەگەیاندە شنگال تا سەرەتای هەفتەی رابردوو جارێكی تر هاوكارییەكانیان دەستپێكردەوە.
"له‌دوای نوسراوه‌که‌ی پارێزگار له‌مه‌ودوا هیچ کێشه‌یه‌کمان نابیت و ئامادەكاریی دەكەین بۆ كردنەوەی نوسینگەی شنگال"، دیان وایوت.
عه‌لی شه‌عبۆ، به‌ڕێوەبه‌ری که‌مپی سه‌رده‌شت له چیای شنگال – كە لەژێر ئیدارەی یەكینەكانی بەرخودانی شنگالدایە- به (که‌رکوک ناو)ی وت "زۆرمان پێخۆشە ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دوباره دەگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونکه ئاواره‌کان پێویستیان به هاوکاری هه‌موو لایه‌نێکه به‌بێ جیاوازی".
"به‌دڵنیاییه‌وه هاوکارییان ده‌بین و پشتگیری‌یان دەكەین بۆ كردنەوەی نوسینگە"، عەلی شەعبۆ وایوت.
به‌دڵنیاییه‌وه هاوکارییان ده‌بین و پشتگیری‌یان دەكەین بۆ كردنەوەی نوسینگە
له قه‌زای شنگال دوو ئیداره و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا هه‌یه، یه‌كێكیان له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دانراون و له سنوره‌كه‌دا جێگیربون، ئه‌ویتریان له‌وكاته‌وه له هه‌رێمی كوردستانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، به‌پێی پێناسه‌ی خۆی دەزگایەکی ناحكومیی و نا سیاسی و قازانج نەویستە، له ساڵی 2005 له هه‌ولێر دامه‌زراوه و مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانیه‌تی.
هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه، له نێویاندا یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) كه له هاوڵاتیانی ئێزیدی پێكهاتون، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه له چنگی داعش رۆڵیان هه‌بوو هاوشانی پێشمه‌رگه، خۆیان وه‌ك به‌شێك له هێزه عیراقییه‌كان له‌و سنوره‌دا ده‌ناسێنن و دانپێدانراون و لەئێستادا پێكهێنەری سەرەكی دۆسییەیئەمنی قەزاكەن.