له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنوری عیراق له‌گه‌ڵ ئێران، جموجۆڵی بازرگانی به كاتی راده‌گیرێت و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراق نادرێت، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له مه‌رزی موزیرییه‌ی قه‌زای خانه‌قین، كه ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی عیراقه له‌گه‌ڵ ئێران، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئادار، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراقی راگرت.
سەلام ئەسعەد، لێپرسراوی تەندروستی مەرزی مونزرییە لە خانەقین بە (کەرکوک ناو)ی وت "گەڕانەوەی ھاوڵاتی عێراقی لەئێرانەوە قەدەغە دەکرێت"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه قەدەغەکردنی ھاتنی ھاوڵاتی ئێرانی بەردەوامە، جگه له ھەڵگرانی پاسپۆرتی دبلۆماسی.
به‌پێی دوایین رێكاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عیراق، له 15ی ئاداره‌وه تا 25ی هه‌مان مانگ، هه‌موو هاتوچۆیه‌ك له نێوان پارێزگاكاندا راده‌گیرێت.
لێپرسراوه‌كه‌ی مه‌رزی مونزیرییه ده‌ڵێت جوڵه‌ی بازرگانی له 8ی ئاداره‌وه له ده‌روازه‌كه‌دا راگیراوه و بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك رێكاردا، جگه له راگرتنی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و ناوشاره‌كاندا، تا به‌ره‌به‌یانی 17ی ئاداری داناوه بۆ ئه‌و هاوڵاتییه عیراقییانه‌ی له ئێرانن، به پێچه‌وانه‌وه تا 1ی نیسان رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ‌نادرێت.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، شه‌وی رابردوو له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌روازه‌كه داده‌خرێت له پێناو رێکخستنەوەی کاروبارەکانی تایبەت بە جموجۆڵی بازرگانی لەمکاتەداو توندوتۆڵکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.
ده‌روازه‌كه له كاتژمێر 8ی شه‌وه‌وه داخراوه و دوای 36 كاتژمێر بۆ جموجۆڵێکی بازرگانی ده‌كرێته‌وه.
له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی توشبوانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 111 كه‌س، له نێویاندا 26 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 9 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق.