هاوڵاتیانی ئاواره، له نێو كه‌مپه‌كانی خۆیاندا كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، رێگه‌ی هاتوچۆ و چونه ده‌ره‌وه‌یان پێ‌نادرێت، له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی بڕیار و رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خرێن به‌روی ده‌ره‌وه‌یدا، تا خه‌ڵك تێكه‌ڵی یه‌كتری نه‌بن و له خێوه‌ته‌كانی خۆیاندا بمێننه‌وه.
خەڵەف ئلیاس، له بەشی راگەیاندنی کەمپی بێرسیفی دوو له قه‌زای زاخۆی پارێزگای دهۆك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێو كه‌مپه‌كاندا راگه‌یه‌ندراوه و هیچ كه‌سێك له نێو ئاواره‌كان بۆیان نییه بچنه كه‌مپ و شوێنی تر".
به‌پێی رێكاره‌كان ته‌نیا رێگه‌ی چونه ده‌ره‌وه به‌و كه‌سانه ده‌درێت بۆ نه‌خۆشی و له حاڵه‌تی پێویستیدا ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
خه‌ڵه‌ف ده‌ڵێت ته‌واوی كافتریا، سه‌رتاشخانه، شوێنی نێرگه‌له‌كێشان داخراون، ته‌نیا دوكانی خواردنی وشكه كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا 15ی ئادار، بڕیاریداوه به دابینكردنی پێداویستی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌كان و به‌رده‌وامیدان به دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی ده‌درێته خه‌ڵك وه‌ك هاندان بۆ گه‌ڕانه‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كاندا 350 هه‌زار ده‌مامك وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ، له كۆی 184 كه‌مپی ئاواره، هێشتا 86 كه‌مپ له پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ی تێدا ده‌ژی.
خالد عه‌بدولكه‌ریم، لێپرسراوی ئۆفیسی نه‌ینه‌وای وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه و ده‌مانڕێژی له كه‌مپه‌كاندا به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاواره‌كان هۆشیارده‌كرێنه‌وه خۆیان بپارێزن له كۆرۆنا له هه‌موو كه‌مپه‌كانی جدعه، حه‌مام عه‌لیل، سه‌لامییه و چیای شنگال.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان به شێوه‌یه‌كی كاتییه له پێناو پاراستنی خه‌ڵك له كۆرۆنا.
له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتۆته 130 كه‌س، له نێویاندا 30 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 9 حاڵه‌تی مردن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و هه‌رێم.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه تا 2017، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌یكرده نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات.