له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی دهۆك، رێكخراوێك هه‌زاران گوێنی پڕ له خۆڵ به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كات، بۆ پاراستنی خێوه‌ته‌كانیان له باران و ره‌شه‌با، به‌ڵام خه‌ڵك پێی رازی نییه و داوای پێداویستی تر ده‌كه‌ن.
رێكخراوێكی ناوخۆیی له پارێزگای دهۆك، زیاتر له 10 هه‌زار گوێنی پڕ له خۆڵ به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی كه‌به‌رتوو دابه‌شده‌كات، تا خێوه‌ته‌كانیان پێ قایم بكه‌ن بۆ كاتی ره‌شه‌با و بارانی به‌خوڕ.
قاسم خودێدا، دانیشتوی كه‌مپی كه‌به‌رتوو له دهۆك، ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و گوێنییانه وه‌ربگرێت و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌جیاتی ئه‌و هاوكارییه با خواردنی وشكه یان پاره‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابهشبكردایه، كه زۆر پێویستیانه، نه‌ك به‌وشێوه‌یه پاره به فیرۆبدهن".
زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كان، زیاد له جارێك داوای هاوكاری له خۆراك و پێداویستییه‌كانی تریان كردوه، به‌هۆی سه‌ختی گوزه‌ران و بژێوییانه‌وه.
"ئه‌و گوێنییانه به‌شێك له خه‌ڵك هه‌ر نازانن چۆن به‌كاریبهێنن، هه‌ندێك له گوێنییهكان دڕاون و خۆڵه‌كه‌ی ده‌رچووه، یان له كاتی باراندا هه‌موو ئه‌و ناوه‌ی كردۆته قوڕ و لیته، هه‌ندێكیشی خه‌ڵك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تاسه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه به‌كارهێناوه نه‌ك بۆ پاراستنی خێوه‌ت له باران" به‌وته‌ی قاسم.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له رۆژانی بارانی به‌خوڕ، به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی باراناو و دروستبونی لافاو، چه‌ندین خێوه‌ت له كه‌مپه‌كاندا به‌ده‌م ئاوه‌وه ده‌ڕوات یان ده‌دڕێن و ئاو ده‌چێته نێو خێوهتهكانهوه.
سه‌باح میرزا، كارمه‌ندی ئیداره‌ی كه‌مپی كه‌به‌رتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و رێكخراوه ناوخۆییه، بۆ داگرتنی ئه‌و 10 هه‌زار گوێنییه پڕ له خۆڵه ژماره‌یه‌ك كرێكاری هێنابوو له به‌رانبه‌ر 70 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، جگه له كرێی شۆفڵ و گه‌ڵابه و تێچوی تر، بێئه‌وه‌ی ئاواره‌كان سودی لێببینن".
ئه‌و ده‌ڵێت وه‌ك ئیداره‌ی كه‌مپ گله‌ییه‌كان گه‌یاندۆته ئه‌و رێكخراوه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێبینییان پێداون تا پرۆژه‌كه به شتێكی تر بگۆڕن، به‌ڵام رێكخراوه‌كه داواكارییه‌كه‌یانی ره‌تكردۆته‌وه.
له ناوچه و كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌ن، كه زۆرینه خه‌ڵكی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم.