هێزه ئه‌منییه‌كانی له كه‌ركوك، فه‌رمانبه‌رێكیان ده‌ستگیركرد دوای هه‌ڵاتنی له ناحیه‌ی سلێمانبهگهوه، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر كچێكی منداڵ له‌ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا.
ئه‌و تۆمه‌تباره فه‌رمانبه‌ره له فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ له قه‌زای دوزخورماتوو، دوای ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ له چه‌ند رۆژی رابردودا، هه‌ڵاتووه و له شاری كه‌ركوك خۆی حه‌شارداوه، تا پێنجشه‌ممه 19ی ئادار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
تاڵب محه‌مه‌د، بەڕێوه‌بەری ناحیەی سلێمانبەگ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و منداڵه‌وه، تۆمه‌تباره‌كه له كه‌ركوك خۆی حه‌شارداوه و دوێنێ ده‌ستگیركراوه".
به‌وته‌ی ناوبراو، تۆمه‌تباره‌كه ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی خێزانی كچه منداڵه‌كه‌ی كردووه و هاوكاریكردون، به‌وپێیه‌ی بژێوییان باش نه‌بووه، "دواتر كچه‌كه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و بردویه‌تی بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی، له‌وێ دهستدرێژیكردۆته سه‌ری و هه‌ره‌شه‌ی لێكردووه لای كه‌س باسی نه‌كات".
منداڵه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو بێده‌نگ بێت به‌ڵام ته‌واوی روداوه‌كه‌ی بۆ كه‌سوكاری باسكردبوو
"منداڵه زۆر ترساوه، باری ده‌رونی تێكچووه، روداوه‌كه‌ی بۆ دایك و باوكی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بردویانه بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه دهستدرێژیكراوهتهسهر".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ ده‌ڵێت تۆمه‌تباره‌كه دوای ده‌ستگیركردنی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئێستا له زیندانه.
(كه‌ركوك ناو) له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به باوك و كه‌سوكاری كچه منداڵه‌كه‌وه كرد به‌ڵام ته‌نیا جه‌ختیانكردووه له‌وه‌ی سكاڵایان تۆماركردووه و ئاماده‌نه‌بون هیچ لێدوانێك بده‌ن.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ت، م، ح)ـه، ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای سلێمانبه‌گ ده‌وامی كردووه، خێزانداره و هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستایه، له شاری كه‌ركوك نیشته‌جێیه.
فازڵ ماملێ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌زای دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و تۆمه‌تباره‌كه فه‌رمانبه‌ری ئێمه‌یه له سلێمانبه‌گ و چه‌ند رۆژێكه دهستدرێژیكردۆته سه‌ر ئه‌و منداڵه، ئێمه دواتر به روداوه‌كه‌مان زانی و كه‌سوكاری كچه‌كه‌ش سكاڵایان تۆماركردووه دوای پشكنینی منداڵه‌كه‌یان، له ئێستادا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركراوه".
كه‌سوكاری كچه‌كه سكاڵایان هه‌یه و ئێستا تۆمه‌تباره‌كه له زیندانه
به‌پێی ئاماری هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و روداوه یه‌كه‌م حاڵه‌تی ده‌ستدرێژییه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ناحیه‌ی سلێمانبه‌گ.
عه‌قید مه‌هدی حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانبه‌گ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كچه قوربانییه‌مان نارده نه‌خۆشخانه و به‌پێی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر و ئێستاش تۆمه‌تباره‌كه لای ئێمه زیندانییه، تا دادگایی بكرێت و به سزابگات".
سزای ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵ و ئه‌وانه‌ی له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن، به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی له زیندانی كاتییه‌وه تا زیندانی هه‌تاهه‌تاییه، ئه‌گه‌ر دهستدرێژكارهكه فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت بێت ئه‌وا سزاكه‌ی توندتر ده‌بێت.