هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی كه‌ی-وه‌ن له كه‌ركوك و گه‌یاره له نه‌ینه‌وا راده‌ستی هێزه عیراقییه‌كان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29ی ئادار له كه‌ركوك، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش به‌رێوڕه‌سمێك له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی-وه‌ن پاشه‌كشێی كرد و سه‌ربازگه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كرده‌وه.
سه‌ربازگه‌ی که‌ی-وه‌ن به‌دوری 15کم ده‌که‌وێته باکوری خۆرئاوای که‌رکوک و جگه له هێزه‌کانی حکومه‌تی عیراق، به‌شێک له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکاش چه‌ندین ساڵه تێیدا جێگیربون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، پاشه‌كشێ له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی-وه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و هێرشانه‌شه‌وه نییه به‌مدواییه روبه‌ڕوی ئه‌و سه‌ربازگانه‌ی عیراق بۆته‌وه كه هاوپه‌یمانانی تێدایه.
وه‌ك له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی‌تر شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی له عیراقدا رێكده‌خاته‌وه و پلانی ئه‌و جموجۆڵه‌ش ماوه‌یه‌كی دوردرێژه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی‌دا پلانی بۆ دانراوه.
عه‌مید ڤنسنت باركه‌ر، فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ رۆژێكی جێی شانازییه بۆ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه عیراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی سه‌ربازی دژی داعش".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه پاشه‌كشێ له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی-وه‌ن به هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه عیراقییه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عیراقی، به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌شكردنی راوێژ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش، هه‌رچه‌نده ئێستا به‌هۆی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به كاتی راهێنانیان به هێزه عیراقییه‌كان راگرتووه.
له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی-وه‌ن-ی كه‌ركوك، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 300 سه‌رباز و كارمه‌ندی ده‌كشێنێته‌وه و به به‌های زیاتر له ملیۆنێك دۆلار كه‌ره‌سته و پێداویستی جیاواز بۆ هێزه عیراقییه‌كان به‌جێده‌هێڵێت.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له كۆتایی 2014 و دوای هێرشه‌كانی داعش، سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان كرد به به‌شداری ده‌یان وڵات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه، له‌رێی دابینكردنی راوێژكار و بۆردومانی ئاسمانییه‌وه هاوكاریی هێزه عیراقییه‌كانی كرد.
له 26ی ئاداری ئه‌مساڵ، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ربازگه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌ش پاشه‌كشێیان كرد و له جێی ئه‌وان، هێزه عیراقییه‌كان جێگیربون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له سه‌ربازگه‌ی گه‌یاره ده‌وروبه‌ری 800 سه‌ربازگه كشاونه‌ته‌وه و به به‌های نزیكه‌ی ملیۆنێك و 700 هه‌زار دۆلار كه‌ره‌سته و پێداویستی بۆ هێزه عیراقییه‌كان به‌جێهێڵدراوه.
سه‌ربازگه‌ی گه‌یاره، (پێشتر سه‌ربازگه‌ی ئاسمانی سه‌ددام بوو)، به‌دوری 16كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای گه‌یاره له نه‌ینه‌وا، له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا بنیاتنراوه و دوای ساڵی 2003، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریانهێنا.
پاشه‌كشێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و دوو سه‌ربازگه‌یه و جێگیربونیان له شوێنی دیكه، له كاتێكدایه په‌رله‌مانی عیراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی حكومه‌ت بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له خاكی وڵاته‌كه‌دا.
ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی چه‌ند بۆردومانێكی ئه‌مریكادا بوو كه سه‌ره‌تای 2020 ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانی كرده ئامانج، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای هێرشێك هات بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سەربازگەی كەی وەن-ی كەركوك.