له قه‌زای داقوق، سێ هاوڵاتی ده‌ستگیركران به تۆمه‌تی سێ‌جار دزیكردن له خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه له چه‌ند رۆژی رابردودا، دوای هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای داقوق هات، دوای وروژاندنی دۆسیه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه له میدیاكاندا، له نێویاندا (كه‌ركوك ناو).
سه‌رچاوه‌یه‌كی له هۆبه‌ی نه‌هێشتنی تاوان له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به پشتبه‌ستن به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك توانیمان سێ دز ده‌ستگیربكه‌ین له دۆسیه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌دا".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گه‌یشتن به تۆمه‌تباره‌كان، دوای ماوه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه هات، هێشتاش كه‌سی تری تۆمه‌تبار له دۆسیه‌كه‌دا ماوه و ده‌ستگیرنه‌كراوه.
"ئێستا دزه‌كان لای هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن و روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه" سه‌رچاوه‌كه وای وت.
خوێندنگه‌ی ئامه‌دی سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، له مانگێكدا سێ‌جار دزی لێكراوه و ئامێره كاره‌باییه‌كان و پێداویستییه‌كانی تری براوه، دواترین روداویش هه‌فته‌كانی رابردودا بوو.
رەزا ئەحهمهد رەزا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خوێندنگه‌یه پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له مانگێكدا سێ جار دزی له خوێندنگه‌كه‌مان كراوه و هه‌رجاره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل ده‌به‌ن، وه‌ك ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه و كۆپیكردن له‌گه‌ڵ كتێب و پێداویستی تر"، ئه‌وكات وتی سكاڵایان تۆماركردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانن.
ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراون، به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی داقوق، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به مادده‌ی 444ی یاسای سزادانی عیراقی دادگایی ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و مادده یاساییه له كاتی ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی دزیكردندا به‌سه‌ر تۆمه‌تبار به ماوه‌یه‌ك زیندانی سزاده‌درێت به مه‌رجێك له حه‌وت ساڵێك زیاتر نه‌بێت.