كه‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه به‌هۆی خانهنشینكردنیهوه، بڕیاره به شێوه‌یه‌كی كاتی، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی جێگه‌ی بگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، به فه‌رمانێك كه‌ریم وه‌لی ره‌وانه‌ی خانه‌نیشینی كردووه و بڕیاریداوه له جێی ئه‌و زیاد خه‌ڵه‌ف جبوری، كه ئێستا یاریده‌ده‌رێتی ئه‌و پۆسته به كاتی به‌ڕێوه‌ببات.
فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی گه‌راندۆته‌وه بۆ ته‌مه‌نی خانه‌نیشنی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی.
كه‌ریم وه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "فه‌رمانی خانهنشینبونم سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركراوه به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیاریدابوو ماوه‌ی خزمه‌ت و كاره‌كانم بۆ سێ مانگ درێژبكاته‌وه".
وه‌لی ده‌ڵێت دوای ئه‌و سێ مانگه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی نیسان، واده‌ی كاركردنی كۆتاییهات و ماڵئاوایی له فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كات.
"ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی ده‌وامی منه، ده‌چمه‌وه ماڵه‌وه و پۆسته‌كه راده‌ستی یاریدهدهرهكهم ده‌كه‌م".
پێشتر وه‌زیری ته‌ندروستی سێ مانگ واده‌ی ئهركهكهمی درێژ كرده‌وه
به‌وته‌ی كه‌ریم وه‌لی له سبه‌ی دوشه‌مه‌وه، زیاد خه‌ڵه‌ف، ئه‌ركه ئیداریی و داراییەكانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ، تا بەفەرمی بەڕێوبەرێكی نوێ دەستنیشاندەكرێت كه لەئێستادا چەندین ناو بۆ ئەو پۆستە پێشنیازكراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له ئێستادا چوار كاندید بۆ ئه‌و پۆسته پێشنیازكراون، كه هه‌موو له پێكهاته‌ی توركمانن، كه راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری به وه‌كاله‌ت، له سه‌ره‌تای ئاداری ئه‌مساڵدا ناوه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه.
كه‌ریم وه‌لی، وه‌ك كاندیدێكی پێكهاته‌ی توركمان له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، به‌هۆی ناكۆكی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا.
به‌ر له ئۆكتۆبه‌ری 2017دا سه‌باح ئه‌مین، له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان / كورد له‌و پۆسته‌دابوو، دوای دانانی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له نیسانی 2015دا.
كەریم وەلی ده‌ڵێت لەگەڵ وەزیری تەندروستی قسه‌یكردووه تا وەك پزیشك لە دەرەوەی فەرمانگەكەی بەگرێبەست بتوانێت كاربكات، بەڵام وەزیر بەڵێنی پێنەداوە و بابەتەكەی دواخستووە.
گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان و كارمه‌ندانیان به هه‌ڵمه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه تائێستا 18 حاڵه‌ت له پارێزگاكه تۆماركراون، له نێویاندا شه‌ش كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان گیانیله‌ده‌ستداوه.