له قه‌زای خانه‌قین، ته‌نیا یه‌ك توشبوی كۆرۆنا هه‌یه و گوندێك به ته‌واوی كه‌ره‌نتینه‌كراون، به ئامانجی رێگریی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بۆ ته‌واوی پارێزگای دیاله، كه ژماره‌ی گومانلێكراوانی هه‌ڵگری په‌تاكه تێیدا گه‌یشتۆته زیاتر له 150 كه‌س.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵی دانیشتوی گوندی كه‌شكۆڵ له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی خانه‌قین، به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و له‌وكاته‌شه‌وه، ته‌واوی خێزان و گونده‌كه‌یان له خهڵكیتر دابڕێنراون.
سه‌رمه‌د به‌یاتی، لێپرسراوی كه‌رتی ته‌ندروستی خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و گونده له 5ی نیسانه‌وه بۆ ماوه‌ی 14 كه‌ره‌نتینه كراون، هه‌موو هاتوچۆیه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه تا پشكنین بۆ هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه ده‌كرێت".
له‌گه‌ڵ كه‌ره‌نتینه‌كردنی گونده‌كه‌دا، هه‌ڵمه‌تی رشتنی ده‌رمان و پاككردنه‌وه ئه‌نجامدراوه.
"گومان لە سه‌ر كەسوكاری توشبوەكە هەیە، چونكە ئه‌و ئافره‌ته بەریهككەوتنی هەبووە لەگەڵ دایك و باوك و خۆشكەكانیدا كه حه‌وت كه‌سن" به‌وته‌ی به‌یاتی.
بەپێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتون، تائێستا 16 توشبوو به كۆرۆنا له پارێزگای دیاله تۆماركراون، 11 كه‌س له ره‌گه‌زی نێر و پێنج كه‌س له ره‌گه‌زی مێ، كه ته‌نیا یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته سنوری خانه‌قین، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و سێ هاوڵاتی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له ته‌واوی پارێزگاكه‌شدا 175 هاوڵاتی به گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاودێری ده‌كرێن و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
فارس عەزاوی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی تەندروستی دیالە بە (كەركوك ناو)ی وت "تائێستا ته‌نیا یه‌ك توشبوو به گوندی كه‌شكۆڵ ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، به‌ڵام رێوشوێنی توند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ئێستادا هه‌شت توشبوی كۆرۆنا له ژێر چاودێری ته‌ندروستی و له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، كه تا 11ی نیسان به‌رده‌وامی ده‌بێت، هێزه ئه‌منییه‌كان باری نائاساییان لە خانه‌قین راگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا تەواوی رێگا سەرەكیی و لاوەكییەكانی ناوشاریان داخست.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداریشه‌وه، بۆ رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، جموجۆڵ له ده‌روازه‌ی سنوری مونزیرییه له‌گه‌ڵ ئێران راگیرا، كه ده‌كه‌وێته سنوری خانه‌قینه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی عیراق ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا گه‌یشتۆته هه‌زار و 137 كه‌س، له نێویاندا 388 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه و 65 مردن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركراون.