ژماره‌یه‌ك له كڵێساكانی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رێوڕه‌سمه‌كانی جه‌ژنی قیامه-یان په‌خشكرد، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مه‌ترسی كۆرۆناوه.
كریستیانه‌كان له جه‌ژنی قیامه‌دا یادی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح ده‌كه‌نه‌وه دوای سێ رۆژ له خاچدان و مردنی، ئه‌و جه‌ژنه كۆتایی رۆژوی گه‌وره‌یه كه 40 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاکی کلدانه‌کان له عیراق و جیهان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌و جه‌ژنه‌وه وتی "كریستیانه‌كان له جیهاندا ناتوانن به‌شداری بۆنه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ن به‌هۆی بارودۆخی ئێستاوه، به‌ڵام له ماڵه‌كانیاندا ده‌توانن نوێژ بكه‌ن".
هیواشی خواست ئه‌و جه‌ژنه ببێته هۆی دوباره هه‌ستانه‌وه، به پێداگری و به‌هێزیشه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژیان هه‌ڵبگرن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چه‌ند كڵێسایه‌ك له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، یه‌كشه‌ممه 12ی نیسان به په‌خشی راسته‌وخۆ رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان گواسته‌وه، تا خه‌ڵك رونهكهنه كڵێساكان و قه‌ره‌باڵغی دروستنه‌بێت.
به‌پێی بڕیاری هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، له مانگی ئاداری 2020وه كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوه، هه‌موو كڵێسا، مزگه‌وت، په‌رستگا و شوێنه ئاینییه‌كانی تر به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخراون.
كڵێسای ماریوحهننا مهعمدان له كه‌ركوك، نزا و نوێژی ئه‌ب دانیاڵ-ی له‌رێی په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك به راسته‌وخۆ په‌خشكرد.
له كڵێساكانی به‌رتڵه و تلسقۆف له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هه‌مان شێواز په‌یڕه‌و كرا، له په‌خشی رێورهسمهكاندا ته‌نیا پیاوانی ئایینی ده‌رده‌كه‌وتن و كورسییه‌كانی نێو كڵێسا به‌تاڵ بون.
كۆرۆنا جگه له داخستنی شوێنه ئاینییه‌كان، مانگێكه ته‌واوی بازاڕ و شوێنه‌كانی گشتییه‌كانیشی په‌كخستووه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی خه‌ڵك به‌رده‌وامی هه‌یه.
له كۆی هه‌زار و 352 حاڵه‌تی توشبوو به كۆرۆنا له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، 640 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 76 هاوڵاتیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.