دوو تونێلی داعش خاپور كراون و ده‌یان چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌دا كوژران، ئه‌وه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركوك، كه دوو رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی نیسان له سنوری داقوق (44كم باشوری كەركوك)، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به به‌شداری سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی درێژه‌یان دا به ئۆپه‌راسیۆنێك دژ به چه‌كدارانی داعش، دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌و گروپه له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو)، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له گونده‌كانی سماقه و ته‌لبسه‌ل له‌سه‌ر چه‌می رۆخانه چڕبۆته‌وه، به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ژماره‌یه‌ك مۆڵگه و تونێلی داعش كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌مڕۆ 15 میوانخانه و دوو تونێلی داعش خاپوركران له نزیك چه‌می زغه‌یتون له سنوری داقوق، سێ ماتۆڕسكیلیش كه دوانیان بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرانه‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراودا گیراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی، له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی داقوق، زیاتر له 23 چه‌كداری داعش كوژراون، به‌هۆی پێكدادان و بۆردومانی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و عیراق.
له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا، كه له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆ چوار كاتژمێر به‌رده‌وامی هه‌بوو، سەربازێكی عیراق كوژراو چواری تر برینداربون، ئەوەش دوای ئەوەی كەوتنە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش لە خۆرئاوای قەزای داقوق، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی.
لە دوو هەفتەی رابردودا، هێرشی چەكداریی و تەقینەوەی بۆمبی چێنراو بۆ سەر هێزەئەمنییەكانی عیراق زیادی كردووە و تەنیا لە رۆژی 10ی نیساندا 12 كەس لە ناوچەكانی جێناكۆك لەوانە لە پارێزگای كەركوك، سەڵاحەدین و دیالە كوژران و برینداربون.
ئه‌بوره‌زا نه‌جار، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبەشە‌كانی كه‌ركوك، پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت "شانه نوستوه‌كانی داعش كه‌وتونه‌ته‌وه جموجۆڵ، به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و سیاسییه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ژماره‌یان ناگاته 40 كه‌س".
لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و پەتای كۆرۆناوە هێزەئەمنییەكان بەكاری ترەوە سەرقاڵبون و چەكدارانی داعش‌یش ئەوەیان بەهەڵزانیوە و جموجۆڵان زیادی كردووە.