له كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، دوو هاوڵاتی گیانیله‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تر برینداربون به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی توركیاوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو).
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی نیسان، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیی توركیا بۆردومانی كه‌مپی په‌نابه‌ران ناسراو به كه‌مپی "شه‌هید رۆسته‌م جودی"یان كرد له قه‌زای مه‌خموری پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌هۆیه‌وه زیانی گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری –ئه‌ركی پاراستنی كه‌مپه‌كه‌یان له ئه‌ستۆدایه- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆردومانی ئه‌و دوو فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌ی توركیا كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ بوو، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س شه‌هید و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ئاسمانی عیراقی به‌زاندووه، بۆ بۆردومانی كه‌مپی مه‌خمور و به‌هۆیه‌وه، دوو ئافره‌تی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه گیانیانله‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) ماوه‌یه‌ك به‌ر له بۆردومانه‌كه فڕۆكه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌مپه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه.
"ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی تێدا كرا، له هه‌مان شوێندا پێشتر داعش هێرشیكرده سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور" سه‌رچاوه‌كه وای وت.
له شوباتی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكرده سه‌ر كه‌مپه‌كه و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك روبه‌ڕوبونه‌وه رویدا.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی كه‌مپی مه‌خمور بكات و پێشتریش له 2018دا به پاساوی هه‌بونی چه‌كدارانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌و سنوره‌ی كردۆته ئامانج، كه له ئه‌نجامدا چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربون.
شاندێكی سه‌ربازی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، دوای بۆردومانه‌كه چونه‌ته كه‌مپه‌كه، بۆ لێكۆڵینه‌وه و زانینی زیانه‌كان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش به فه‌رمی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی كرد.
هێڤی بەنەك، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی كەمپەكە به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و شانده چونه شوێنی بۆردومانه‌كه و برینداره‌كانیشیان به‌سه‌ركرده‌وه تا راپۆرتێك له‌سه‌ر روداوه‌كه ئاماده‌بكه‌ن".
كه‌مپه‌كه له قه‌زای مه‌خموره، به دوری 60كم له باشوری خۆرئاوای هه‌ولێر، لانیكه‌م 12 هه‌زار كوردی توركیای تێدا نیشته‌جێیه، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاوه ناوچه‌كانی خۆیان (له كوردستانی توركیا) به‌جێهێشت، كه‌مپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌فه‌رمی تۆماركراوه.
مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.