لە چوار مانگی ئەمساڵدا و لە كەركوك حەوت ژن "كۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە" و پێنج كەسیان لە ماوەی كەرەنتینەدا بووە. ئەوەش بۆ رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ جێی پرسیارە و گوماندەكەن بەرزبونەوەی حاڵەتەكان بەهۆی توندوتیژیی و فشاری خێزانییەوە بێت.
دواین "حاڵەتی خوكوشتنی ژنان"، كاتژمێر 10ی یەكشەممە 19ی نیسان لەگەڕەكی دەروازەی كەركوك رویدا. كاتێك كچێكی 19 ساڵ، بە تاپڕ "كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا"، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی پۆلیس بۆ (كەركوك ناو) جەختیكردەوە و وتی "بەڵام هێشتا لە لێكۆڵینەوەدایە".
هەڵگرتنەوەی تەرمی ئەو كچە 19 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیان، بووە پێنجەم حاڵەتی "خۆكوشتنی ژنان"، لە ماوەی كەرەنتینەدا و حەوتەم حاڵەتیش لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوەش بەپێی ئامارێكی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤلە عیراق.
سەجاد جومعە، بەڕێوەبەرى نوسینگەى کەرکوکى ئەو كۆمسیۆنە، بە (كەركوك ناو)ی وت "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ناوەڕاستی ئازار تەنیا دوو حاڵەتی خۆكوشتنی ژنانمان هەبوو، بەڵام تەنیا لەماوەی كەرەنتینەدا كە خێزانەكان لەماڵەوە بون، بووە حەوت حاڵەت، ئەمەش رێژەیەكی زۆر مەترسیدارە".
"ناتوانین بڵێن ئەم حاڵەتانە هەموی خۆکوشتنە، ئەگەرى ئەوە هەیە کوژرابێت، لە ماوەى رابردودا لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستى قسەمان کردووە بۆ ئەوەى بۆمان رونبکاتەوە و بەڵێنیاندا حاڵەتەکانی خۆكوشتن و كوژرانمان بۆ دیاریبكات، بەڵام مەرجییان ئەوەبوو كە لایەنی ئەمنی رایبگەیەنێت نەک ئێمە"، سەجاد وایوت.
ناتوانین بڵێن ئەم حاڵەتانە هەموی خۆکوشتنە، ئەگەرى ئەوە هەیە کوژرابێت
بەپێی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق، بارودۆخى دەرونیی و فشارى خێزان، یان دۆخی ئابوری هۆكاری كوشتن و خۆكوشتنی ژنانە.
لەگەڵئەوەشدا سەجاد جومعە رەخنەی هەیە لە بڕیارەكانی حكومەت و دەڵێت "راستە دۆخەكە وادەخوازێت كە پێویستە قەدەغەی هاتوچۆ هەبێت و خەڵك لە ماڵەكانیان بمێننەوە، بەڵام دەبوو پێش بڕیارەكە خوێندنەوە بۆ ئەوەش بكرایە كە دۆخی خێزانەكان چی بەسەردێت و چی لەناو خێزان و ماڵەكانیاندا دەگوزەرێت".
حكومەتی عیراق و ئیدارەی پارێزگاكان لە ناوەڕاستی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاندووە و تائێستا بەردەوامە. ئیدارەی پارێزگای كەركوك قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 24ی نیسان درێژكردۆتەوە.
پارێزەر ئاهەنگ ئەنوەر، سەرۆکى رێکخراوى ڤیان بۆ داکۆکیکردن لە مافى ئافرەت و منداڵ لە كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "ئێمە ناتوانین بڵێن حاڵەتەكانی خۆکوشتن ژنان خۆیان بڕیاریانداوە، چونكە هەموو کەسێک ژیانى خۆشدەوێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین بەشێكی زۆریان پێشئەوى بڕیاری خۆكوشتن بدەن، فشارى خێزانییان لەسەر بووە، یان توندوتیژییان بەرامبەر كراوە، كە بێگومان ئەوەش بۆتە پاڵنەری ئەوەی پەنا بۆ خۆكوشتن ببات".
دەبێت ئەوە بزانین بەشێكی زۆریان پێشئەوى بڕیاری خۆكوشتن بدەن، فشارى خێزانییان لەسەر بووە، یان توندوتیژییان بەرامبەر كراوە
ئەوەش لەكاتێكدایە رێكخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان، لە 16ی نیسان و له بهیاننامهیهكدا نیگهرانی دهربڕی بههۆی زیادبونی توندوتیژییه كۆمهڵایهتییهكانهوه له عیراق و بهجێی مهترسی دانا، بۆیه داوایكرد پهلهبكرێت له تێپهڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی.
نهتهوه یهكگرتوهكان هۆكارێكی زیادبونی توندوتیژییه خێزانییهكان دهگهڕێنێتهوه بۆ ئهو بارودۆخهی بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه دروستبووه و خهڵك له ماڵهوه دهمێننهوه.