به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، هه‌ركه‌سێك ناسنامه و فۆڕمی خۆراكی نه‌بێت ناوی له لیستی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌دا نامێنێت، ئه‌وه‌ش بۆته جێی مه‌ترسی لای ئێزیدییه‌كان، كه سه‌دان كه‌سیان ساڵانێكه به هه‌موو به‌ڵگه‌نامه فهرمییهكانیانهوه بێسه‌روشوێنن.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.
زۆرینه‌ی ئه‌و ئێزیدییانه‌ی ئاواره‌بون یان كه‌وتنه ده‌ستی داعش، له‌كاتی به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیاندا ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی تریان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه، كه به‌شێكیان هه‌ر له رێگه‌ی هه‌ڵاتندا ونیان كردووه.
له ئێستاشدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك داوای به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ده‌كات.
حەجی حەمید، یه‌كێكه له كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنانی ئێزیدی و چه‌ندین كه‌س له خێزانه‌كه‌ی رزگارنه‌كراون، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه، چونكه هێشتا خه‌ڵكێكی زۆر بێسه‌روشوێنن و ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارنین یان ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه ئیتر به‌شه‌خۆراكیان ببڕدرێت".
"ئێمه چاوه‌ڕێ بوین رفێنراوهكانمان رزگاربكرێن نه‌ك به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان ببڕدرێت" حه‌جی وای وت.
پێشتریش هه‌مان كێشه روبه‌ڕوی ئێزیدییه‌كان بۆته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی لێپرسراوانی ئیداری شنگال، كه زۆرینه‌ی رفێنراوانی ئێزیدی له‌و شاره‌ن، چاره‌سه‌ری كێشه‌كه كراوه.
چۆن ده‌كرێت كه‌سێك چاره‌نوسی دیارنییه بهشهخۆراكهكهیشی لێ ببڕدرێت
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال –نزیكه‌ی سێ ساڵه له دهۆك ده‌وامده‌كات- به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ساڵی رابردوش ئه‌م كێشه‌یه هه‌بوو به‌ڵام چاره‌سه‌رمان كرد، ئه‌مه جێی قبوڵ نییه، ده‌بێت حكومه‌تی عیراق پاساوێكی بۆ ئه‌و بڕیاره هه‌بێت".
هه‌روه‌ها پێشیوایه بڕیاره‌كه هه‌ڵه‌یه به‌رانبه‌ر ئێزیدییه‌كان، "چۆن ده‌كرێت كه‌سێك چاره‌نوسی دیارنییه خۆراكی لێ ببڕێت".
به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدییان لەحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا دوو هه‌زار و 888 كه‌س له رفێنراوان بێسه‌روشوێنن، جگه له كۆچی 100 هه‌زار ئێزیدی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه.
حسێن قائیدی، لێپرسراوانی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راسته بڕیارێكی واهه‌یه هه‌ر كه‌س ئاماده‌یی نه‌بوو یان ناسنامه‌ی نه‌بوو به‌شه‌خۆراكی ببڕدرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان له‌و بڕیاره به‌ده‌ر بكرێن".
ئه‌وه‌شی رونیكرده‌وه جگه له‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن، خه‌ڵكێكی تر هه‌یه رزگاركراون و به‌ڵگه‌نامه عیراقییهكانیان نه‌ماوه و بۆیان ده‌رنه‌هێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له‌و بڕیاره‌دا ده‌بنه قوربانی.
حسێن قائیدی وتی ئه‌وان له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ به‌غدا تا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.