داهاتی نه‌وتی عیراق، ته‌نیا له سێ مانگی رابردوودا سه‌دا 72 كه‌میكردووه به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌وه، هه‌ر به‌رمیلێكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 13 دۆلار فرۆشراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی نیسانی 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 103 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی زیاتر له یه‌ك ملیار و 423 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له مانگی ئاداری رابردوو داهاتی نه‌وت نزیكه‌ی سێ ملیار و له مانگی شوباتیشدا زیاتر له پێنج ملیار و 52 ملیۆن دۆلار بووه.
به‌پێی به‌راوردی نێوان هه‌ردوو مانگی شوبات و نیسان، داهاتی نه‌وتی عیراق سه‌دا 72 كه‌میكردووه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
نه‌وتی خاوی عیراق له نیساندا هه‌ر به‌رمیلێكی به 13.801 دۆلار فرۆشراوه.
سه‌ره‌تای ئادار نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی له 18 ساڵی رابردودا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی سعودیه و روسیا، ئه‌نجامه‌كه‌یشی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپێک پڵەس كۆتاییهات، كه ئه‌و دوو وڵاته له 2016دا بۆ هاوسەنگی بۆ بازاڕی نه‌وت رایانگه‌یاندبوو.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 287 هه‌زار و 165 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 76 هه‌زار به‌رمیل.
به‌ڵام له ئاداری 2020دا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 287 هه‌زار و 439 به‌رمیل هه‌نارده كرابوو، كه رۆژانه ده‌یكرده 106 هه‌زار به‌رمیل.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ر له كه‌ركوكه‌وه، له نیساندا 325 هه‌زار و 319 به‌رمیل نه‌وتی خاو، له‌رێی تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئوردن كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنێكی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.