15 كه‌س له كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتی كوژراون، ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك روداوی ئه‌منییه‌وه له ناوچه‌كانی دیاله، كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین.
شه‌وی رابردوو 2ی ئایار له دیاله، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به قه‌ناس هێرشیانكرده سه‌ر هێزێكی ئه‌منی له گوندی زاغنیه له ناحیه‌ی عه‌باره.
شاکر ته‌میمی، بەڕێوه‌به‌ری ناحیەی عەبارە بە (کەرکوک ناو)ی وت "چه‌كدارانی داعش به قه‌ناس پۆلیسێكیان كردۆته ئامانج، كاتێك خه‌ڵك كۆبۆته‌وه، جارێكی‌تر ته‌قه‌یانكردووه و به‌هۆیه‌وه، چوار هاوڵاتی و كارمه‌ندی ئه‌منی كوژراون، له‌گه‌ڵ برینداربونی پێنج كه‌سی تر".
به‌وته‌ی ته‌میمی، جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كه‌یاندا هه‌یه و زیادیشیكردووه.
هه‌ر دوێنێ له عوزێم بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا، سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
له ناحیه‌ی جهولهولاش دوو موشه‌ك له‌لایه‌ن تیمه ئه‌منییه‌كانه‌وه پوچه‌ڵكرایه‌وه.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە (کەرکوک ناو)ی وت "موشەکەکن ئاڕاستەی بنکەی پۆلیس کرابوو لە گەرەکی وەحدە".
له شاری كه‌ركوك، هێزه‌كانی لیوای تایبه‌تی 61 له گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا و چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و هێزه چوار كه‌سه‌كه به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركراون.
لیوای تایبه‌تی 61 له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ئاشكرایكردووه، ته‌نیا له نیسانی ئه‌مساڵدا، توانیویانه له‌ناوشاری كه‌ركوك زیاتر له 30 داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیهكانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، 2ی ئایار له سه‌ڵاحه‌دین، شه‌ش چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی داعش كوژراون.
له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان پارێزگا، بۆمبی چێنراو به كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كداری حه‌شد كوژراون و چواری تر برینداربون.