120 جوتیاری شنگال، به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به دروێنه بكه‌ن ته‌واوی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان له‌ناوچوو، به‌هۆی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕه‌وه.
ته‌رزه‌ی به‌هێز و بارانی به‌خوڕ، له هه‌فته‌كانی رابردودا زیانی زۆری به به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانی شنگال گه‌یاند، له روبه‌ری شه‌ش هه‌زار و 400 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیدا.
"ئه‌مساڵ 600 دۆنمم كرد به جۆ، به‌ڵام به‌هۆی ته‌رزه‌وه به‌ری ره‌نجی ئێمه و ماندوبونمان به‌فیڕۆ چوو، ئه‌وه‌ش به‌های 15 ملیۆن دینار بوو" یوسف چوكۆ، جوتیار له خانه‌سۆر وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌ك به‌دواداچونی بۆ زیانه‌كانیان كردووه و چاوه‌ڕێی قهرهبوكردنهوهن، به پێچه‌وانه‌وه ساڵی داهاتوو ناتوانن هیچ كشتوكاڵ بكه‌ن.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه.
ئه‌مین حسێن، جوتیارێكی تری شنگاله و ده‌ڵێت له ژیانیدا ته‌رزه‌ی وا به‌هێزی نه‌بینیووه، كه زیانی به روبه‌ری 350 دۆنم زه‌وی چێنراوی گه‌یاندووه، "هیچ سودێكم له به‌رهه‌مه‌كه‌م نه‌بینی، بایی پێنج ملیۆن دینار زیانم به‌ركه‌وت، راسته ئه‌مه روداوی سروشتییه به‌ڵام كاری حكومه‌ته قه‌ره‌بومان بكاته‌وه" ئه‌مین بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ساڵی رابردوش ژماره‌یه‌كی زۆر له جوتیارانی شنگال و ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا زیانی زۆریان به‌ركه‌وت به‌هۆی سوتانی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه له وه‌رزی هاویندا.
به‌ره‌كات عیسا، به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاندن له ناحیه‌ی سنونێی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌دوریی ده‌زانم قه‌ره‌بوی زیانی جوتیاران بكرێته‌وه به‌هۆی باران و ته‌رزه‌وه، چونكه هێشتا قه‌ره‌بوی سوتانی زیاتر له دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی ساڵی رابردوو نه‌كراوه‌ته‌وه".
به‌وته‌ی ناوبراو باران و ته‌رزه‌ی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ، زیانی به روبه‌ری زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 400 دۆنم گه‌یاند، له‌كاتێكدابوو به‌رهه‌م جوتیاران له پێگه‌یشتن و وه‌رزی دروێنه‌دا بوو".
"ره‌نج و ماندوبونی ئه‌مساڵی 120 جوتیار به فیڕۆ چوه، لیژنه‌مان بۆ قه‌ره‌بوو پێكهێناوه و زیانه‌كانمان خه‌مڵاندووه" به‌ره‌كات داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی نه‌ینه‌وا ده‌كرد پاره‌ی قه‌ره‌بوو بۆ جوتیاران خه‌رجبكه‌ن تا بتوانن جارێكی‌تر گه‌نم و جۆ بچێنن.