تەرمی دوو جوتیار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە خانەقین دۆزرانەوە، دوای ئەوەی درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشكرایە سەریان و رفێنران. لەگەڵ سوتاندنی بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان و ئامێرە كشتوكاڵییەكانیان.
هێرشەكە كاتژمێر 9:30ی خولەكی شەوی رابردوو كرایە سەر گوندی مێخاس لە باشوری قەزای خانەقین، كە دانیشتوانەكەی كاكەیین. لەكاتەی خەڵكی گوندەكە سەرقاڵی دروێنەكردنی بەروبومی دانەوێڵەكانیان بونلە گەنم جۆ.
سەرچاوەیەك لە گوندەكە، بە (كەركوك ناو)ی وت "لە كاتژمێر 9:30 تاوەكو سێی بەرەبەیان بەردەوام بە قەناس تەقە لە دانیشتوانی گوندەكە و هێزەئەمنییەكان دەكرا و دەغڵ و دانەكانیان دەسوتان، دوو جوتیار و شۆفێری دەڕاسەكە رفێنران و ئاگر بەردرایە بەروبومەكانیان و ئامێرە كشتوكاڵییەكانیان".
بەڵام سەرچاوەكە وتی "چەكدارەكان شۆفێری دەڕاسەكەیان ئازادكرد، بەڵام دوو جوتیارەكەیان ئازادنەكرد، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەتەرمەكانیان دۆزرانەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری بەعقوبە كران".
چەكدارەكان شۆفێری دەڕاسەكەیان ئازادكرد، بەڵام دوو جوتیارەكەیان ئازادنەكرد
چەكدارەكان كە هێشتا ناسنامەیان دیار نییە و خەڵكی گوندەكە بە "داعش" ناویان دەبەن، لەو هێرشەدا دەیان دۆنم زەوی بەروبومی كشتوكاڵیان سوتاند، ئاگریان لە دەڕاسەیەك و دوو تراكتۆر بەردا.
دوو جوتیارەكە بورهان حاتم – موختاری گوندی مێخاس- و نەبەرد ناسر ئامۆزای موختارەكەیە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەكانیان رەوانەی كەسوكاریان بكرێنەوە.
دوو سەرچاوە لە خەڵكی گوندەكە جەختیانكردەوە لەوەی خاڵێكی سەربازی لە نزیكگوندەكە هەیە و هێزی زیاتریش لە خانەقینەوە بۆ گوندەكە هێنراون، بەڵام درەنگ كەوتون.
ئەوەش دووەم هێرشە بۆ سەر بەروبومی جوتیاران و گوندنیشنان دوای ئەوەی شەوی شەممە 10ی ئایار بەهەمان شێوە هێرشكرایە سەر گوندی موبارەك لە باكوری خانەقین و بەروبومە كشتوكاڵییەكانیان سوتێنران.