مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك، داوای موچه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌مه‌ودوا، راژه‌كانیان بۆ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بگوازرێته‌وه.
داواكاری مامۆستایانی ناڕازی و دەستەی داكۆكیكار لە مامۆستایان له گردبونه‌وه‌یه‌كدا هات، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئایار له باخچەی قەڵای شاری كەركوك رێكیانخست.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) روماڵی كرد، مامۆستایان به دروشمی "بڕۆن ئێوەمان ناوێت" ناڕه‌زاییان دژی دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگانه‌یان ده‌ربڕی.
جومعه محه‌مه‌د به ناوی مامۆستایانی ناڕازییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه و وتی "دوای 29 ساڵ لە حكومڕانی خۆماڵی، تازە بە تازە دەیانەوێت بە ناوی كوردایەتییەوە قوت و نانی منداڵەكانمان ببڕن و مەرگی ئازیزانمان بە چاوی خۆمان ببینین، هەر بۆیە لێرەوە لە كەركوكی چەندجار فرۆشراوەوە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بەرز دەكەینەوە".
"دەسەڵاتدارتنی هەرێم واخەریكە بەرەی ڕەنجی تێكۆشەرانی ئەم میلـلەتە... بە فیڕۆ دەدەن .. سزای برسیكردن ده‌سه‌پێنن".
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا داواكراوه ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هیچ موچه‌یه‌كی مامۆستایانی خه‌رجنه‌كردووه و هیچ واده‌یه‌كیشی دانه‌ناوه بۆ پێدانی موچه‌ی مانگانه، به پاساوی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و رێكنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم.
مامۆستایانی ناڕازی له كه‌ركوك داواده‌كه‌ن راژه‌كانیان بۆ حكومەتی عیراق بگوازرێته‌وه.
هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك راژەكانیان لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام به‌هۆی دواكەوتنی موچە و پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوتهوه له ساڵانی رابردودا زیاد له جارێك داوایانكرد راژه‌كانیان بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
پێشنیار و داواكارییه‌كی تری مامۆستایانی نارازی ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی بۆ موچه‌ی مانگانه‌ی مامۆستایانه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ببڕدرێت و راسته‌وخۆ بۆ كه‌ركوك بنێردرێت.
له داهاتی پترۆدۆلاریش بڕه پاره‌یه‌ك بۆ خوێندنی كوردی ته‌رخانبكرێت.
خوێندنی كوردی له ساڵی 2003و دوای روخانی رژێمی به‌عس له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك ده‌ستیپێكرد، پێش ئه‌وه واده‌یه قه‌ده‌غه‌بوو.
هه‌ر چوار پێكهاتهكەی كەركوك، عه‌ره‌ب، كورد، توركمان و كلدوئاشوری به‌زمانی خۆیان ده‌خوێنن و له په‌روه‌رده یه‌كه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه.