شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له كه‌ركوك، به هاوكاری و فشاری هێزه ئه‌منییه‌كان بازاڕه‌كانی ناوشاری كه‌ركوك به شه‌وان داده‌خه‌ن، به ئامانجی خۆپارێزی له مه‌ترسی كۆرۆنا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك، شه‌وی رابردوو 16ی ئایار چه‌ند بازاڕێكی قه‌ره‌باڵغ به‌ڕوی هاوڵاتیاندا داخران، به‌وپێیه‌ی له ئێوارانه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت.
دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بە (کەرکوک ناو)ی وت "لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا 6ی بەیانی هه‌موو رۆژێم قەدەغەی هاتوچۆیە و بازاڕەکان دەبێت دابخرێن، بڕیارەکان لەلایەن شانەی قەیرانەکانەوە دەردەکرێن و لایەنی جێبەجێکار تەندروستی و دەزگا ئەمنیەکانن".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه بازاڕه‌كان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە شەوی ڕابردو داخران، ئه‌وه‌ش رێكارێكی یاسایی و ئاسایی بوه، نه‌ك له‌سه‌ر قسه و داواكاری هیچ كه‌س و لایه‌نێك بوبێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌رشه‌د ساڵحی، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی كه‌ركوك، شه‌ممه 16ی ئایار ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر بكرێنه‌وه، به تایبه‌ت له‌و بازاڕ و دوكانانه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی كارناكه‌ن.
ئه‌و داوای له شانه‌ی قه‌یرانه‌كان، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و لیوای 61ی تایبه‌ت كردبوو رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن.
به‌پێی دوایین بڕیاره‌كانی به‌غدا، كه ئیداره‌ی كه‌ركوك پێوه‌ی پابه‌نده، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به رۆژ هه‌ڵده‌گرێت و شه‌وانه له كاتژمێر 6ی ئێواره تا 6ی به‌یانی قه‌ده‌غه داده‌نرێته‌وه، له‌گه‌ل رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممان.
هه‌رچه‌نده وابڵاوكرایه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به فه‌رمی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
زیاد خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا هۆشداری له مه‌ترسی كۆرۆنا و به‌پێویستی زانی، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندی به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامبن.
له كه‌ركوك تائێستا 71 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه 54 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و دوو هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.