سێکوچکەیەکی ژنانی عیراق خوازیارن لە رەگوڕیشەوە گۆڕانکاریی دورمەودا بکەن. هبه، نه‌سیمه و مه‌ڕوه ئێستا زۆر جیاواز له رابردوو بیر لە هه‌ڵبژاردن دەکەنەوە؛ زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه و كاتێك ده‌چنه كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی ده‌سته‌وه‌ستان نین، ده‌زانن چۆن خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانی مافه‌كانیان هانبده‌ن و ده‌نگه‌كانیشیان ببیسترێت.
ئه‌و سێ كچه، له سێ ناوچه‌ی جیاوازی عیراقه‌وه به‌شداری راهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌لی عیراقیان كرد به‌ناوی (با ده‌نگی ئاواره‌كان ببیسترێت)، به ئامانجی ئاشنابون و دواتر رێكخستنی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری له نێو ئاواره‌كاندا ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه و فراوانی ئاواره به تایبه‌ت ژنان و كەمینەكان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
راهێنانه‌كه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی 24 مانگی‌دا بوو، ساڵی 2018 به پاڵپشتی رێكخراوی هیڤۆس لە شه‌ش پارێزگا؛ به‌غداد، نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، هه‌ولێر، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار سازكرا.
هه‌ڵكشانی توندوتیژی نێوان گروپه چه‌كدارییه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌ت، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی عیراقی له چه‌ند ساڵێكدا ئاواره‌كرد، زۆرینه له بارودۆخی سه‌ختدا ده‌ژین، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێیان لێبگرێت و به مافه‌كانیان بگه‌ن، بۆیه ئامانجی هیڤۆس گه‌یاندنی ده‌نگی ئاواره به سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگه بوو.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌لی عیراقی، له‌و پرۆژه‌یه‌دا 361 دانیشتنی هۆشیاری له‌رێی كه‌سانی خۆبه‌خشه‌وه سازکردووە، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س لێی سودمه‌ندبون.
له "مه‌زڵومه‌وه" بۆ خاوه‌ن بڕیار
"ده‌مویست ژنان هه‌ر مه‌زڵوم نه‌بن، یان نه‌توانن ببنه خاوه‌نی بڕیار و ده‌نگی خۆیان، بۆیه زانیاری ته‌واو فێربوم و توانیم خه‌ڵكیش هانبده‌م چۆن مافه‌كانیان به‌كارده‌هێنن" هبه رائد عه‌بدوڵا (32 ساڵ) وای وت.
ده‌مویست ژنان هه‌ر مه‌زڵوم نه‌بن، یان نه‌توانن ببنه خاوه‌نی بڕیار و ده‌نگی خۆیان
هبه ده‌رچوی زانكۆیه، چه‌ند ساڵێكه كاری رێكخراوه‌یی ده‌كات، به‌رله‌وه‌ی به‌شداری راهێنانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ل بكات، زانیاری كه‌می له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پێگه‌ی ژنان هه‌بووه، "ته‌نیا ده‌نگم ده‌دا و ده‌ڕۆیشتم، دوای خوله‌كه زانیاری زۆر له‌سه‌ر یاسا و رێساكانی هه‌ڵبژاردن و رۆڵی ژنان فێربوم".
كۆمەڵەی ئەمەل، رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنییە لەساڵی 1993 لە هەرێمی كوردستان دامەزرا و دواتر كارەكانی پەلیكێشا بۆ سەرتاسەری عیراق.
"ئێستا ده‌زانم رۆڵی ژنان له قۆناغی کاندیدییەوە تا ده‌رچون بۆ په‌رله‌مان چه‌ند گرنگه، ده‌توانن وه‌ك پیاوان به‌شداربن، مه‌رج و رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌زانم و هاوكاری خه‌ڵكیش ده‌كه‌م له‌و مافه بێبه‌ش نه‌بن".
هبه به (كه‌ركوك ناو)ی وت له دانیشتنێكدا بۆ ئاواره‌كان، ژنێكی به ته‌مه‌ن لێی پرسیووه، كارتی ده‌نگدانی بۆچییه، چونكه ئه‌و و زۆر کەسی تریش نه‌یانده‌زانی مافه‌كانیان چییه و بۆچی ده‌نگده‌ده‌ن، "ئه‌و ژنه وتی هه‌موو جارێک هاوسه‌ره‌كه‌م پێناسه‌كانم ده‌بات و ئاگاداری ده‌نگدان نیم".
ئه‌و كچه دوای راهێنانه‌كان هاوكاری ئاواره‌كانی كردووه تا ده‌نگبده‌ن، تا خه‌ڵكی تر له‌بری ئه‌وان بیرنه‌كاته‌وه و بڕیار نه‌دات، به ده‌نگی خۆیان كه‌سانی به‌توانا و شیاو هه‌ڵبژێرن، جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومانی پارێزگاكاندا بكه‌ن.
"داواكاری ئه‌وان ساده‌یه، موچه و خزمه‌تگوزاری و قه‌ره‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ی توانیومه ئه‌زمونه‌كانی خۆم دوای خوله‌كه گواستۆته‌وه، تا چۆن بتوانن داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن و له‌رێی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌نگیان به لێپرسراوان بگات،" هبه واده‌ڵێت.
ئامانجێكی پرۆژه‌كه‌ی هیڤۆس، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ئاواره‌كانه دەربارەی دەنگدان، له‌رێی بڵاوکردنەوەی زانیاریی گشتی و کەمپەینی پەروەردەی هەڵبژاردن، له پێناو حکومداری گشتگیر، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیاندا.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف
نه‌سیمه شه‌مۆ له خوله‌كه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت، كۆتای ژنان هه‌یه و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، مافێكه و زۆر كه‌س لێی زه‌وتكراوه یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردودا له‌ده‌ستیداوه.
به‌ر له خوله‌كه‌ی ئه‌مه‌ل نه‌مده‌زانی كۆتای ژنان چییه و چۆنه
"به‌ر له خوله‌كه‌ی ئه‌مه‌ل نه‌مده‌زانی كۆتای ژنان چییه و چۆنه، له‌سه‌ر یاسای حزبه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی زانیاری زۆرم وه‌رگرت، پێموابوو هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت حزب دروستبكات، دواتر زانیم یاسا و رێكاری تایبه‌ت هه‌یه".
نه‌سیمه (22 ساڵ)، ئاواره‌ی شنگاله له دهۆك و دواساڵی خوێندنیه‌تی له په‌یمانگا، ده‌ڵێت هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شداریکردن له‌و راهێنانه‌دا، ئاشنابون بووه به دنیای ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ، زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی، تا ئه‌ویش بتوانێت ئه‌زمونی فێربونی خۆی به هاوشاری و ئاواره‌كانی تر بگه‌یه‌نێت.
"فێربوین له كه‌مپیش پێویسته تا بیر له مافه‌كانمان بكه‌ینه‌وه و ده‌نگی خۆمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین، ده‌بێت له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه بیر له گۆڕانكاری بكه‌ینه‌وه،" نه‌سیمه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و ده‌ڵێت پێویسته ده‌نگی ئاواره‌كان ته‌نیا له‌پێناو ده‌نگداندا نه‌بێت، به‌ڵكو ئامانج لێی گۆڕانكاری بێت، هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی به‌توانا و شیاو، نه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌شیره‌ت و هاونه‌ته‌وه.
یەکێک له ئامانجه‌كانی هیڤۆس ئه‌وه‌یه، له‌رێی راهێنانه‌كانه‌وه هانی ئاوارەکان؛ بەدیاریکراوی ئافرەتان و کەمایەتییەکان بده‌ن، توانا و باوەڕیان هەبێت بۆ گرتنەدەستی رۆڵی سەرکردایەتیکردن لە کۆمەڵگه و سیاسەتدا.
"زانیاری زۆر فێربوین له‌سه‌ر جێنده‌ر، مافه‌كانی ژنان و چۆنیه‌تی دابه‌شبونی ده‌نگ و كورسییه‌كان له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا،" نه‌سیمه ده‌ڵێت دوای خولەکە ئامۆژگاری هه‌ر كه‌سێكی كردبێت هانی داوه به دروستی ده‌نگبدات، نه‌ك بگه‌ڕێت به‌دوای كاندیدێکدا خزم و نزیكی خۆی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بێت.
ده‌نگێك بۆ دیموكراسی
هه‌رچه‌نده مه‌ڕوه پێیوایه عیراق نه‌گه‌یشتۆته ئاستێكی پێویست و به‌ئه‌زمون له هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیدا، به‌ڵام دوای راهێنانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ل و چونه نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، ئومێدی زۆری به گۆڕانكاری هه‌یه.
"لەبه‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌و راهێنانه‌دا بەشداریمکرد، لەوانە وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، چونكه هێشتا بارودۆخێکی نوێیه بۆ خه‌ڵكی ئێمه و ئه‌زمونی زۆرمان نییه".
به‌شداری ژنان له سیاسیه‌ت و هه‌ڵبژاردندا له‌ئاستی پێویستدا نییه
مه‌ڕوه ئه‌لیوسف، (28 ساڵ)، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌یه و جاربه‌جار له‌گه‌ڵ تیمی جیاوازدا كاری خۆبه‌خشی ده‌كات، لە بواره‌كانی هاریكاری و مرۆیی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌و ده‌ڵێت سودی زۆری له راهێنانه‌كان وه‌رگرتووە، زانیاری ورد له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان فێربووە و بیروبۆچونی به ته‌واوی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن گۆڕاوە.
"له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداربوم، له‌م بارودۆخه سیاسییه‌دا ئه‌ركی هه‌مومانه به ده‌نگه‌كانمان هه‌وڵی گۆڕانكاری بده‌ین، وافێربوم هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ئاواره‌دا چۆن كه‌سانی به توانا و شیاو ببرێنه ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، ره‌نگه گۆڕانكاری پێویستی به ساڵانێك هه‌بێت، به‌ڵام گرنگ ئومێده‌كه‌یه كه هه‌بێت".
به‌بڕوای مه‌ڕوه "به‌شداری ژنان له سیاسیه‌ت و هه‌ڵبژاردندا له‌ئاستی پێویستدا نییه، .. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئافرەتان زۆر له توانا و پێگه‌ی خۆیان ده‌ترسن، له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه سیاسی و داراییه‌ی له وڵات‌دا هه‌یه" مه‌ڕوه و به‌شداربوانی تری راهێناكه فێربون چۆن به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا سه‌ركه‌وتوبن.
"له‌و خوله‌دا فێری ورده‌كاری بوم، زانیم یاساكان چین و كامیان جێبه‌جێنه‌كراوه، ئێستا زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی ده‌زانم".
رێكخراوی هیڤۆس، له‌رێی راهێنانه‌كانی ئه‌مه‌له‌وه هه‌وڵیداوه كاربكات بۆ کەمکردنی تەنگەژە، نەهێشتنی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی له نێوان ئاوارەکان و خەڵکانی خانەخوێدا، به پێكهاته ئایینی و نەتەوەییەكانه‌وه.
مه‌ڕوه هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن داوه له نێو ئاواره‌كاندا، داواكاری ئه‌وان به ساده و ئاسایی ده‌زانێت، ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بوکردنەوەیە، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له‌رێی كه‌سانی به‌توانا و شیاوه‌وه به‌ده‌ستبێن.
"دوای خوله‌كه ئه‌وه‌ی فێربوم و به ئاواره‌كانم وت؛ ده‌نگ به ناو و ناوبانگ نه‌ده‌ن، سه‌یری گه‌نجانی تازه ده‌ركه‌وتوو بكه‌ن له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كاندا چۆن ده‌توانن گۆڕانكاری دروستبكه‌ن، هانی ئاواره‌كانم دا دەستبەرداری مافی ده‌نگدان نەبن، به ده‌نگیان دیموكراسی دێته‌دی و رێگری له ساخته‌كاری ده‌كرێت، رێگەیه‌كی كورت نییه و ره‌نگه ساڵانێكی بوێت، به‌ڵام دواجار هه‌ر پێكه‌وه ده‌توانن داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن و باشتر ده‌نگیان ببیسترێت" مه‌ڕوه وای وت.
نەبونی سەرکردایەتی راستەقینە لەنێو ئاوارەکاندا، بەتایبەت ژنان و کەمایەتییەکان، به‌بڕوای هیڤۆس لە کێشە سەرەکییەکانه و وادەکات نەبنە کاندید؛ هاوکات بەشێک لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسی له‌رێی هەڵبژاردنی پاک و بێگه‌رده‌وه ده‌ستەبەردەبێت تا رێ بۆ ئاشتەوایی خۆشبكرێت و گره‌نتی مافی دەنگدانی ئاوارەکان بكرێت.