كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانى شنگال، زیانی زۆر به به‌رهه‌مه‌كانیان گه‌یشتووه و سه‌دان مریشكیش مردار بونه‌ته‌وه، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێگری له هاورده‌كردنی عه‌له‌ف.
له شنگال و ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ناوه‌ڕاستی ئاداری 2020ـه‌وه به شێوه‌ی پچڕپچڕ به‌رده‌وامی هه‌یه به ئامانجی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش به زیانی چه‌ندین پیشه و خاوه‌نی پرۆژه كه‌وتۆته‌وه.
"له بازگه‌كاندا رێگه‌ناده‌ن عه‌له‌ف بهێنین، ئه‌گه‌ر خواردنیش نه‌بێت ئیتر مریشك به‌چی گه‌وره بكه‌ین؟، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه، بۆیه رۆژانه له‌به‌ر كه‌می یان نه‌بونی عه‌له‌ف سه‌دان مریشك مردار ده‌بنه‌وه" ئه‌حمه‌د حسێن وای وت.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی سنونێیه له شنگال و دوو كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی مریشكی هه‌یه، به‌هۆی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه بازاڕی نییه و به‌رهه‌كانی بۆ ساغناكرێته‌وه.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به هه‌زار تكا و پاڕانه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن به لێپرسراوانه‌وه ئینجا توانیم كه‌مێك عه‌له‌ف له‌بازگه‌ی نێوان شنگال و ته‌له‌عفه‌ره‌وه بهێنم بۆ مریشكهكانم".
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ؛ له كێڵگه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جگه له مرداربونه‌وه‌ی سه‌دان مریشك، به‌وته‌ی ناوبراو زیانی زیاتر له 42 ملیۆن دیناری پێگه‌یاندووه.
له شنگال هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام رێكاره‌كانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وادایه، كه له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتۆته 43 كه‌س.
خه‌ڵه‌ف خودێدا عیدۆ، 15 ساڵه كاری به‌خێوكردنی مریشك ده‌كات له شنگال و سێ مانگه به‌هۆی كۆرۆناوه وازی هێناوه، "چونكه رێگه‌ناده‌ن عه‌له‌ف و پێداویستییه‌كانی تر بهێنین، بۆیه به‌كاتی كاره‌كانم راگرت تا زیانی زۆرترمان لێنه‌كه‌وێت".
به‌پێی رێنمایی و رێكاره‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، پێویسته له بازگه‌كاندا كارئاسانی بۆ جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكرێت له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا.
به‌ره‌كات عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاندن له ناحیه‌ی سنونێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه له سنوری شنگال پێچه‌وانه‌یه، له‌بری هاوكاری جوتیاران له بازگه‌كاندا، كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت".
ئه‌و نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردودا رێگه‌نه‌دراوه جوتیارێك مێشهه‌نگه‌كانی بباته ده‌ره‌وه له بازگه‌كاندا و به‌هۆیه‌وه سه‌دا 70ی مێشه‌كانی مرداربونه‌ته‌وه.
"لێپرسراوانی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوكارنین، هیچ رێزێك له نوسراوه‌كانی ئێمه ناگرن بۆ هاوكاری جوتیاران له بازگه‌كاندا، شۆك بوین و نازانین به ئه‌نقه‌ست به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن یان نا".
به‌ره‌كات عیسا ده‌ڵێت له كۆی 22 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری به‌خێوكردنی مریشك له سنونێ ته‌نیا دوو كێڵگه له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن، ئه‌وانیش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌هۆیه‌وه نرخی مریشكیش له بازاڕه‌كان و له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادیكردووه، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك زیاتر له هه‌زار دینار زیاده‌ی چۆته‌سه‌ر.
زیاتر له دوو مانگه هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی عیراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگیراوه.
خودێدا چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌فه‌رمی داوامان له بازگه‌كان به‌تایبه‌ت بازگه‌ی نێوان ته‌له‌عفه‌ر و شنگال كردووه كارئاسانی بۆ خاوه‌نی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام بێ‌سود بووه و هیچ نه‌كراوه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین گلییهكانمان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".