دوو برا له گوندێكی ناحیه‌ی جه‌باره رفێنران، كاتێك سه‌رقاڵی دروێنه‌ی دانه‌وێڵه بون له زه‌وییه كشتوكاڵییهكانیاندا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
روداوه‌كه كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئایار بووه، له گوندی ته‌لنه‌قاری ناحیه‌ی جه‌باره له دیاله.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی كه له‌به‌ر نه‌بونی مۆڵه‌تی لێدوان داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو برا جوتیاره به شه‌و چونه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌كانیان و دروێنه‌یان كردووه، كه له گونده‌كه‌ی خۆیانه‌وه دوره، له‌وكاته‌شدا رفێنراون".
ئه‌وكاته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، هێشتا لایتی جوتیاره‌كان و ده‌ڕاسه‌ش لهكاردابون و نهكوژێنرابونهتهوه.
"به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه، له‌سه‌دا 90 دڵنیاین رفێنه‌ره‌كان داعش بون، چونكه له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌كداری زۆری داعشی تێدایه و به‌شه‌و مه‌ترسیداره".
هێزه ئه‌منییه‌كان به جوتیارهكانیان وتووه به شه‌و دروێنه نه‌كه‌ن چونكه مه‌ترسیداره
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كاركردنی ئه‌و دوو گه‌نجه به شه‌و، پێچه‌وانه‌ی بڕیار و رێنمایی هێزه ئه‌منییه‌كانه، كه داوایانكردووه هیچ جوتیارێك به شه‌و نه‌چێته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییهكهیی و له گونده‌كه‌ی دورنهكهوێتهوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "هێزه ئه‌منییه‌كان به رونی به خه‌ڵكیان وت ناتوانن به شه‌و پارێزگاریتان لێبكه‌ن، بۆیه به شه‌و دروێنه مه‌كه‌ن، چونكه هێزی چه‌كدار چه‌ندین كیلۆمه‌تر له‌و زه‌وییانه‌وه دوره و فریایان ناكه‌ون".
ئه‌و دوو برایه، به‌ناوه‌كانی ئه‌رشه‌د و ئه‌سعه‌د مه‌نده‌ل، له عه‌شیره‌تی جمهورن و له‌گه‌ڵ ماڵی باوكیاندا ده‌ژین و خێزاندار نین.
ئامانج عه‌بدولرەزاق، لێپرسراوی كۆمیته‌ی جه‌باره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو برایه تا كاتژمێر 1ی شه‌و دروێنه‌یان كردووه، دواتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه رفێنراون".
ئه‌و ده‌ڵێت تا به‌یانی زوو كه‌س به روداوه‌كه‌ی نه‌زانیووه، كاتێك له ماڵه‌وه خواردنی به‌یانییان بۆ بردون، ده‌ركه‌وتووه دیارنه‌ماون و ته‌نیا دهڕاسهكهیان ماوه و له‌كاردا بووه.
له‌و ناوچه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و رفاندنی خه‌ڵك زۆره
گوندی تهلنهقهر، ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بنشینی جه‌باره‌یه، گه‌وره‌ترین گوندی ناحیه‌كه‌یه و نزیكه‌ی 150 خێزانی تێدا نیشته‌جێیه.
"بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه زۆره، مه‌ترسی كوشتن و رفاندنی خه‌ڵك هه‌یه، هاوڵاتیان له‌و سنوره ئاسوده‌نین و به ترسه‌وه ده‌ژین" به‌وته‌ی ئامانج عه‌بدولرەزاق.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندین روداوی جیاوازی ئه‌منی، له نێویاندا هێرشی چه‌كداری و رفاندنی هاوڵاتیان له ناوچه‌كانی خانه‌قین و دیاله تۆماركراون، به‌شێكیان له به‌رانبه‌ر پاره‌دا ئازادكراون و چه‌ندین كه‌سیش دوای رفاندنیان ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه.