هێزه‌كانی لیوای تایبه‌تی 61 له‌شاری كه‌ركوك، له‌رێی ته‌قه‌كردن به ئاسماندا بڵاوه به خۆپشاندانێكی جوتیاران ده‌كه‌ن و پێشێلكاری به‌رانبه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئایار له به‌رده‌م سایلۆی كه‌ركوك له ناوچه‌ی پیشه‌سازی، ژماره‌یه‌ك جوتیار دژی وه‌رنه‌گرتنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ناڕه‌زاییان نیشاندا.
به‌وته‌ی چه‌ند جوتیارێكی به‌شداربوی خۆپیشاندانه‌كه بۆ (كه‌ركوك ناو)، به پاساوی تێكه‌ڵی نیسك له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌كه‌دا، حكومه‌ت ئاماده‌نییه به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵیان وه‌ربگرێت.
یه‌كێك له جوتیاره‌كان حكومه‌تی به‌وه تۆمه‌تباركرد له سه‌ره‌تاوه، كاتێك گه‌نمه‌كانیان به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شكردووه بۆ چاندن، خۆی نیسكی تێكه‌ڵ بووه و خه‌تای ئه‌وان نییه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ربگرێت و ماندوبونیان به فیڕۆ نه‌چێت.
چه‌ند خوله‌كێك دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه، هێزێكی لیوای تایبه‌تی 61 گه‌یشتونه‌ته به‌رده‌م سایلۆ و ده‌ستبه‌جێ په‌لاماری كامێرای رۆژنامه‌نوسانیان داوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كامێرادا گرتووه و ئه‌وانیتر وێنه و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كه‌یان به زۆر پێ سڕیونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ هه‌وڵی رێگری له روماڵی میدیاكان، به ته‌قاندنی نزیكه‌ی 10 فیشه‌ك به ئاسماندا، بڵاوه‌ی به جوتیاران كردووه و خۆپیشاندانه‌كه كۆتاییهاتووه.
ئه‌و هێزه چه‌كداره كه ژماره‌یان دواتر گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 30 كه‌س، پاش بڵاوه‌كردن به خۆپیشانده‌ران، كامێرای رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵه میدیاییه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له هیچ كه‌سێك بده‌ن یان كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن له خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نوسان.
هێزه‌كانی لیوای تایبه‌تی 61 سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه و زیاتر له ساڵێكه له‌ناوشاری كه‌ركوك دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌ده‌ستیه‌وه به هاوكاری پۆلیسی ناوخۆیی و له‌ژێر فه‌رمانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا.