پێچهوانهی زۆرینهی ئهو جەژنانەی تایبەتن بە توێژێكی دیاریكراو و تیایاندا چالاكیی و ئاهەنگ سازدەكرێن، رۆژی منداڵان دیارییكراو نییە و لەچەند ڕۆژێكی جیاوازدا یادهكه دهكرێتهوه.
پێدەچێت ئەو جیاوازییەش لەگەڵ سروشتی منداڵاندا یەكبگرێتەوە؛ چونكە لای ئەوان هەموو ڕۆژێك جەژنە، ئەگەر پێداویستییە سەرەكییەكانیان بۆ دابینكرابێت.
چەند ڕاستییەك دەربارەی جەژنی منداڵان:
كۆنفرانسی جیهانیی بۆ مافەكانی منداڵان كە لەشاری (ژنێڤ)ی سویسرا لەساڵی 1925دا بەڕێوەچوو، بڕیاریدا ڕۆژی (یەكی حوزەیران)ی هەموو ساڵێك جەژنی منداڵان بێت لەجیهاندا، ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتان لە نێویاندا عیراق و چین، ساڵانە لەو ڕێككەوتەدا جەژنی منداڵان دهكهنهوه.
یەكێكی تر لەو ڕۆژانەی بە رۆژی منداڵان ناسراوە، (20ی تشرینی دووەم)ی هەموو ساڵێكە، ئەو وادەیە لەساڵی 1954 لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دیاریكراوە لەپێناو هاندانی وڵاتان بۆ لێكتێگەیشتنی زیاتر دەربارەی منداڵان و خۆشگوزەرانیيان.
جگە لەو دوو مێژووە؛ چەندین ڕۆژی جیاوازی تر هەن كە لە ژمارهیهك وڵاتدا دیاریكراون بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی جەژنی منداڵانەوە؛ لە بەنگلادیش (17ی ئادار)، لە بەرازیل (12ی تشرینی یەكەم) و لە بۆلیڤیا (12ی نیسان) جەژنی منداڵانە.
سەرەڕای جیاوازی ڕۆژەكانی ئاهەنگگێڕان، بەڵام چەندین چالاكی جیاواز بەو بۆنەیەوە رێكدەخرێن، لەوانە كۆنسێرت، وتارخوێندنەوە، پیرۆزباییكردن لەمنداڵان لەڕێی ناردنی پۆستكارت و چەندینی تر، كه ئهمساڵ بههۆی مهترسییهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خۆپارێزیی، هیچ ئاههنگێك لهو یادهدا ههبێت.