حكومه‌تی فیدراڵی، به‌رمیلێك نه‌وتی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری عیراقی به 21 دۆلار فرۆشتووه، داهاتی هه‌موو هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی ئایاردا زیاتر له دوو ملیار دۆلار بووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئایاری 2020 گه‌یشتۆته زیاتر له 99 ملیۆن و 858 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، ئه‌وه‌ش به داهاتی دوو ملیار و 91 ملیۆن و 811 هه‌زار دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له نیسانی رابردوو داهاتی نه‌وت زیاتر له ملیارێك، له ئاداردا نزیكه‌ی سێ ملیار و له مانگی شوباتیشدا زیاتر له پێنج ملیار دۆلار بوو.
نه‌وتی خاوی عیراق له مانگی ئایاردا هه‌ر به‌رمیلێكی به 21.005 دۆلار فرۆشراوه.
سه‌ره‌تای ئادار نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی له 18 ساڵی رابردودا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی سعودیه و روسیا، ئه‌نجامه‌كه‌یشی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپێک پڵەس كۆتاییهات، كه ئه‌و دوو وڵاته له 2016دا بۆ هاوسەنگی بۆ بازاڕی نه‌وت رایانگه‌یاندبوو.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 454 هه‌زار و 431 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 114 هه‌زار به‌رمیل.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.