ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لە پێنج قۆڵەوە بۆ لەناوبردنی مۆڵگە و پاشماوەكانی داعش و نەهێشتنی مەترسی گروپە چەكدارییەكان لە سنوری كەركوك دەستیپێكرد، بەناوی "پاڵەوانانی عیراق - سەركەوتنی سەروەری". ئۆپەراسیۆنەكە هاوكاتە لەگەڵ سەردانی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق بۆ كەركوك و لە نزیكەوە چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی ناوچەكە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیران لە پێنج قۆڵەوە، لە سنوری دابڕاوی نێوان سەڵاحەدین و كەركوك بۆ پاككردنەوەی روبەڕوی 738 كیلۆمەتر چوارگۆشە بەڕێوەچوو.
بەپێی پەیامنێری (كەركوك ناو)، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، سوپای عیراق، حەشدی شەعبیی و پۆلیسی فیدراڵی تیایدا بەشدارن، بەهاوكاریی فڕۆكە جەنگییەكان لە ئاسمانەوە.
تائێستا لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و 30 بۆمب تەقێنراونەتەوە.
بەڕێوەچونی ئەو ئۆپەراسیۆنە، هاوكاتە لەگەڵ سەردانی مستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق بۆ شاری كهركوك، بۆ كۆبونهوه لهگهڵ فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكان و بهسهركردنهوهی هێزه ئهمنییهكان و چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی ناوچەكە.
بەپێی پەیامنێری (كەركوك ناو)، كازمی خۆی راستەوخۆ چاودێری ئۆپەراسیۆنەكە دەكات.
ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوكاتیشە لەگەڵ زنجیرەیەك روداوی ئەمنیی و توندوتیژی لە باشوری كەركوك و بە ئامانجگرتنی هێزەئەمنییەكان و بەروبومی دانەوێڵەی جوتیاران و گوندنشینان.