ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیرانی ته‌له‌عفه‌ر، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چاره‌سه‌ری گرفت و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م پاراستنی زمانی دایك بكه‌ن له قه‌زاكه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌رێی سیمینار و گفتوگۆی به‌رده‌وامه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆشنبیرانی ته‌له‌عفه‌ر، كۆتایی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێكی بنكۆڵكاریی له (كه‌ركوك ناو)، ده‌رباره‌ی بارودۆخی زمانی توركمانی له قه‌زاكه‌دا به ناونیشانی "زمانی تورکمانەکانی تەلەعفەر لەلێواری فەوتاندایە... داوای پاراستنی ناسنامە دەکرێت لەڕێی پاراستنی زمانی دایکەوە".
له گفتوگۆكاندا باسی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) كرا.
"بڕیارماندا كۆببینه‌وه بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی زمانه‌كه‌مان" محه‌مه‌د حسین، یه‌كێك له رێكخه‌رانی سیمیناره رۆشنبیرییه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر وای وت.
بەپێی شارەزایان، زمانی توركمانی روبەڕوی ته‌حه‌دی زۆر بۆتەوە لەبەر چەندین هۆکار، لەوانە بەکارهێنانی زاراوەی بێگانە، ئاوارەیی، زاڵبونی کلتورەکانی تر و جیاوازی ئەو پیتانەی لە ڕێنوسدا بەکاردەهێنرێت.
"چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه فه‌رهه‌نگێكی گشتگیر هه‌بێت بۆ له‌خۆگرتنی ته‌واوی وشه و پیته‌كانی زمانی توركمانی له ته‌له‌عفه‌ر، .. كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره‌وه پرۆژه‌كه رێكبخه‌ن، چونكه زمان مێژو و ناسمانه‌ی هه‌ر میلله‌تێكه" ریا قه‌حتان ئه‌حمه‌د، مامۆستا له زانكۆی به‌غدا واده‌ڵێت.
تورکمان سێیەم گەورەترین نەتەوەی عیراقن لەدوای هەردوو نەتەوەی عەرەب و کورد، لە زۆربەی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بونیان هەیە و زۆرینەی قەزای تەلەعفەری خۆرئاوای نەینەوا پێکدەهێنن.
محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان، سه‌رپه‌رشتیاری تایبه‌تمه‌ند وتی "زمان واته بون و له‌ناوچونی به مانای كۆتایی ئه‌و میلله‌ته دێت"، داواشیكرد "ناوی گه‌ره‌كه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر بكرێنه‌وه بۆ ناوه كۆنه توركمانییه‌كانیان كه ئێستا كراون به عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ مێژوی قه‌زاكه‌شدا ناگونجێن".
جاسم هه‌لای به‌گ، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر گرنگی به زمان نه‌ده‌یت ئه‌وا ده‌سڕێته‌وه و به تێپه‌ڕبونی كات نامێنێت، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له وشه‌كانی له‌ناوچون و وشه‌ی زمانه‌كانی دیكه جێگه‌ی گرتونه‌ته‌وه".
بەپێی دەستوری عیراق "زمانی تورکمانی و زمانی سریانی دوو زمانی فەرمین لەو یەکە ئیدارییانەی زۆرینەی پێکدەهێنن".
فواد عومه‌ر، توێژه‌ر له ته‌له‌عفه‌ر رونیكرده‌وه زمانی توركمانی قه‌زاكه ته‌مه‌نێكی زۆری هه‌یه، ده‌وروبه‌ری ملیۆنێك و 500 هه‌زار وشه له خۆده‌گرێت، بۆیه زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێیویستی به هێنانی وشه و پیت نییه له زمانه‌كانی تره‌وه.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، داوا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراق كرا ناوه‌ندی رۆشنبیری له قه‌زاكه‌دا بكاته‌وه، ژماره‌ی خوێندنگه توركمانییه‌كان زیادبكات و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانیش هاوكاربن له پاراستنی زمانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا.
له‌به‌شێكی تری راسپارده‌كاندا، داوای به‌رده‌وامیدان به كۆڕ و كۆبونه‌وه و سیمینار كراوه، به ئامانجی هاندانی خه‌ڵك و به تایبه‌ت گه‌نجان بۆ به‌كارهێنانی زمانی توركمانی له كاروباری رۆژانه و له نوسین و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، منداڵانیش له خوێندنگه توركمانییه‌كاندا بخوێنن.
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە زۆرینه‌ی توركمانی شیعه‌مه‌زهه‌ب و عەرەب پێكهاتون، لە ئابی 2017 له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.