ده‌یان خێزانی ئێزیدی، كه‌مپه‌كانی چیای شنگال به‌جێده‌هێڵن و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تری نه‌ینه‌وا ده‌بن، به‌هۆی نه‌بونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه.
به‌شێك له دانیشتوانی كه‌مپه‌كانی ئه‌و چیایه، چوار وه‌رزی ساڵ كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌یه، پێشتر به تانكه‌ر ئاویان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا به‌ڵام نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش راوه‌ستاوه.
"چوار وه‌رزه‌ی ساڵ هه‌مان كێشه‌كان هه‌یه، له هاوینه‌وه داواده‌كه‌ین كێشه‌ی نه‌بونی ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام كه‌س گوێمان لێناگرێت، بۆیه به یه‌كجاری كهمپهكهم به‌جێهێشت و له گوندی زراڤكێی نزیك شنگال نیشتهجێبوم" سلێمان حسێن بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه كه باوكی 12 منداڵه، زیاتر له پێنج ساڵ ئاواره‌ی كه‌مپی سه‌رده‌شت بووه له چیای شنگال، له توانایدا نه‌بووه به پاره‌ی خۆی ئاو بكڕێت، سلێمان (47 ساڵ) وتی "چوار خێزان بوین كاتێك له كه‌مپ رۆیشتین و به یه‌كجاری له ده‌ست بێئاوی رزگارمان بوو، بۆیه قه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ كه‌مپ".
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ئێزیدی، له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی داعش رویانكرده چیای قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای نه‌ینه‌وا) و هێشتا سه‌دان خێزان له دوو كه‌مپی ئه‌و سنوره‌دا ماون؛ كه‌مپی چیای شنگال زیاتر له دوو هه‌زار و كه‌مپی سه‌رده‌شت زیاتر له هه‌زار خێزانی تێدایه.
"تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو به خێوه‌ته‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه، بۆیه به‌رده‌وام بێئاوین، چه‌ند ساڵێك رێكخراوێكی ژاپۆنی ئاوی به ئێمه ده‌گه‌یاند، ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه و هه‌فتانه دوو بۆ سێ‌جار ئاو ده‌كڕێن" به‌وته‌ی خودێدا خرتۆ، دانیشتوی كه‌مپی چیای شنگال.
ئه‌و ده‌ڵێت چاوه‌ڕێن و ئه‌گه‌ر له‌م رۆژانه‌دا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا به ناچاری له كه‌مپ ده‌ڕۆن و ئاواره‌ی ناوچه‌یه‌كی تر ده‌بن.
دوای چه‌ند ساڵێك له كۆتایی داعش، هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواره‌ن و به‌هۆی وێرانه‌یی زێدی خۆیانه‌وه، ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نین.
عه‌لی شه‌عبۆ، لێپرسراوی كه‌مپی سه‌رده‌شت له چیای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كێشه‌ی كه‌مئاوی له سه‌ره‌تای دروستكردنی كه‌مپه‌كه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، كێشه‌كه له دابه‌شكردنی ئاو و گه‌یاندنی به هه‌موو خێزانه‌كانه، بۆیه به‌شێكیان بێ‌ئاو ده‌مێننه‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 70 خێزان كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه".
پێشتر رێكخراوی ژاپۆنی رياح سه‌لام به تانكه‌ر ئاوی چاكی به ئاواره‌كانی چیای شنگال ده‌گه‌یاند.
به‌وته‌ی لێپرسراوی كه‌مپی سه‌رده‌شت گرێبه‌ستی كاركردنی ئه‌و رێكخراوه له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانه‌وه واده‌كه‌ی كۆتاییهاتووه و له ئێستادا رێكخراوی یونیسێف به‌ڵێنیداوه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی كه‌مپه‌كه بكه‌ن.
ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی چیای شنگال، له وه‌رزی زستانیشدا به ده‌به و جلیكانه ئاوی باران و به‌فریان كۆده‌كرده‌وه بۆ خواردنه‌وه.
عه‌لی شه‌عبۆ وتی "حكومه‌تی عیراق زۆر كه‌مته‌رخه‌مه به‌رانبه‌ر ئاواره‌كانی چیا، زیاد له 100 جار هاوارمان كرد به‌ڵام هه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نه‌كرا".
دوو كه‌مپه‌كه‌ی چیای شنگال، له رووی ئیدارییه‌وه ده‌كه‌ونه سنوری كارگێڕی حكومه‌تی عیراق و یه‌كێكیان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبهراندایه.